• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

پرتەقاڵ بە توێکڵەوە بخۆ

پرتەقاڵ بە توێکڵەوە بخۆ

پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ ته‌ندروسته‌كانی زستان، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌یانیان وه‌ك شه‌ربه‌ت ده‌یخۆنه‌وه‌، برێكی زۆر ڤیتامینی تێدایه‌ به‌تایبه‌تی ڤیتامین سی، به‌ڵام زۆرمان کاتێک پڕتەقاڵ دەخۆین توێكڵەکەی فرێ دەدەین، چونكه‌ بێ ئاگاین له‌وه‌ی سووده‌كانی توێكڵه‌كه‌ له‌ ناواخنه‌كه‌ی زیاتره‌. توێكڵی پرته‌قاڵ زۆر باشه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گه‌ده‌، چونكه‌ كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و ئازاری ناهێڵێت به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وكردنی گه‌ده‌یان هه‌یه‌ "قورحه‌"، غازاتی سک ناهێلێت و لە قەبزی ڕزگاردەکات. توێكڵی پرته‌قاڵ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كان و ڤایرۆسه‌ بڵاوه‌كانی ژینگه‌. توێكلی پرته‌قاڵ ده‌تپارێزێت له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌، چونكه‌ برێكی زۆر مادده‌ی دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنی چالاكیه‌كانی له‌ش. خواردنی توێكڵی پرته‌قاڵ ده‌بێته‌ هۆی باشتربوونی باری ده‌روونی مرۆڤ و نه‌هێشتنی خه‌مۆكی و توره‌بوون. توێكڵی پرته‌قاڵ یارمه‌تی چالاككردنی سوڕی خوێن ده‌دات له‌ له‌شدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی چالاكکردنی هێز و تواناكان. خواردنی توێكڵی پرته‌قاڵ باشترینه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و دابه‌زینی كێش. توێكڵی پرته‌قاڵ به‌هۆی ئه‌و مادده‌ سودبه‌خشانه‌ی كه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌، له‌ش له‌ ژه‌هراوی بوون و مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌پارێزێت. بەرگری لەش دژی بەکتریا و میکرۆب زیاد دەکات و لەناویان دەبات، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دەوالیان هەیە. هۆکارێکە بۆ هێورکردنەوەی مێشک و ئارامکردنەوەی، لەهەمانکاتدا ئاستی ئاسوودەی دەروونت بەرز دەکاتەوە. یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت واز لە جگەرە کێشان بهێنن. توێکڵی پڕتەقاڵ بۆ پێست زۆر بەسوودە و دەبێتە هۆی گەشانەوە و بریقەدارکردنی، بە خواردنی یان بەکارهێنانی وەک ماسک و هاڕینی و تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوێتەی تردا.

|1892 جار خوێندراوەتەوە|