• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

لەڕێگە ئینستاگرام توانی ٤٠ کیلۆ لە کێشی کەمبکاتەوە

لەڕێگە ئینستاگرام توانی ٤٠ کیلۆ لە کێشی کەمبکاتەوە

خانمێک بەتەنھا بڵاوکردنەوەی ژەمە خواردنەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام توانی بەماوەی ١٩ مانگ زیاتر لە ٤٠ کیلۆگرام لە کێشی لەشی کەمبکاتەوە.

 

"کیری سویفت"ـی تەمەن ٢٧ ساڵە کە خاوەن یەک منداڵی تەمەن دوو ساڵانە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ژەمە خواردنەکانی ڕۆژانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکردووە، تیایدا کۆششی دەکرد لە پێناو ڕێکخستنەوەی ژەمەکانی خواردن و داوای لە ھاوڕێیانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرد بەوەی بەرنامەیەکی خۆراکی دروستی بۆ ھەڵببژێرن لە ئەنجامدا توانی ١٦ ھەزار بینەر و ھاوڕێ کۆبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی، لەکۆتاییدا کێشی لە ٩٧.٥کیلۆگرام کەم بووەوە بۆ ٥٩.٤ کیلۆگرام.

 

ئەو خانمە بە ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ـی ڕاگەیاندووە کەوا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام توانیویەتی چەندین بیروڕای نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خواردنە تەندروستەکان لەگەڵ ھاوڕێییەکانی بگۆڕنەوە، کە لەپێشوودا تەنھا ئەو خواردنانەی دەخوارد کە پڕبوون لە شەکر و چەوری، بەمەیش کالۆرییەکی زۆری دەبەخشییە لەشی، بەڵام لەگەڵ ڕێکخستنەوەی بەرنامە خۆراکییەکانی توانی ئەو کێشە زۆرە کەمبکاتەوە.

|2641 جار خوێندراوەتەوە|