• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

ھەواڵێک بۆ ئەو کەسانەی لەتەمەنی بیست ساڵانن

ھەواڵێک بۆ ئەو کەسانەی لەتەمەنی بیست ساڵانن

ھەندێک خووی ڕۆژانە پێویستە گەنجان لەم سەردەمەدا لە تەمەنی بیست ساڵان بۆ سی ساڵان ئەنجامی بدەن، کە لە تەمەنی ٥٠ ساڵی کاریگەرییەکەی بەدەردەکەوێت.

 

ئەو ڕاستییە لە زانکۆی "دیۆک" لەوڵاتی ئەمریکا سەلمێندراوە کەوا ئەنجامنەدانی وەرزش لە تەمەنی بیست ساڵی کاریگەرییەکەی لە تەمەنی پەنجا ساڵی بەدەردەکەوێت بەوەی کە خاوەن تەندروستییەکی باش نین.

 

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەسەر ٧٧٥ کەس کە تەمەنیان لە ٣٠ تا ١٠٠ ساڵ بووە دەرکەوتووە ھەندێکیان بەھۆی گرنگیدان بەچەند شتێکی سادە توانیویانە لە تەمەنی پیریدا خۆیان لە نەخۆشییە مەترسیدار دووربخەنەوە.

بۆیە زانایان ئەم چەند خووەیان بۆ مرۆڤ داناوە کە ئەگەر لە تەمەنی گەنجیدا دەبێت ئەنجامی بدەن:
* پشت ببەستن بە بەرنامەی لەشجوانی و ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی یارمەتی تەندروستییەکی باشتان دەدات لە داھاتوودا.

 

* ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەرنامەی خۆراکی.

 

* لەگەڵ دانانی بەرنامەی خۆراکی پێویستە بڕێکی زۆر لەئاو بخورێتەوە.

 

* پاراستنی کاتەکانی خەو پێویستە لە شەو و ڕۆژێکدا لە شەش کاتژمێر کەمتر نەبێت.

 

* بۆ گەنجانی کوڕ دوورنەکەونەوە لە ئەنجامدانی ڕاھێنانی لەشجوانی یارمەتی پاراستنی تەندروستی ئێسکەکانیان دەدات.

|4401 جار خوێندراوەتەوە|