• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

بە سۆدەی نان چارەسەری ئەم نەخۆشیانە بکەن

بە سۆدەی نان چارەسەری ئەم نەخۆشیانە بکەن

بیکاربۆناتی سۆدیۆم کە بەناوەکەی لەناو خەڵکدا بە "سۆدەی نان" ناسراوە، لەھەموو ماڵێک دەست دەکەوێت سوودەکانی بۆ تەندروستی زۆرە کە وەکو فریاگوازارییەکی سەرەتایی بەکاریبھێنن.


ئەو نەخۆشیانەی کە بە سۆدەی نان دەتوانن چارەسەری بکەن بریتیین لە:


*ھەوکردنی گەروو: بڕێک لە بیکاربۆناتی سۆدیۆم بخەنە ناو سێ کەوچک ئاو، ڕۆژانە سێ جار غەرەغەرەی پێ بکەن بە مەرجێک پێکھاتەکە تا ناو گەروو بڕوات.


*ھەوکردنی میزەڵدان: بۆ ڕێگری کردن لە گەشەی بەکتریا دەتوانن لەشتان بە گیراوەی سۆدە وە ئاو بشۆن.


*چارەسەری دەرکەوتنی کونی گەورەی سەر پێست: بڕێک ئاو بخەنە سەر یەک کەوچک سۆدە تا وەکو ھەویرەی لێدێت، بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەسەر کونەکان دایبنێن پاشان بەئاو بیشۆن.


*ترشانی گەدە: بڕێک لە سۆدە بخەنە ناو کوپێک ئاو لەکاتی خواردنی چەوری و خواردنە قورسەکان بخۆنەوە، ھەروەھا بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە برین گەدەیان ھەیە.


*نەخۆشی میرانە: کە بریتییە لە ئەستوربوونی ئێسکی سەر پێیەکان، خواردنەوەی گیراوەی سۆدە یارمەتی نەھێشتنی ترشی یۆریک دەدات.


*ئازاری ددان: غەرغەرە کردن بە گیراوەی سۆدە ددانەکان سپی دەکاتەوە ئازاری پووکی ددانیش ناھێڵێت.

|1556 جار خوێندراوەتەوە|