• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

لووت پاككردنەوە بە پەنجە تەندروستە؟

لووت پاككردنەوە بە پەنجە تەندروستە؟

زۆر كەس لە ڕێگەی پەنجەیانەوە لووتیان پاك دەكەنەوە، ئەمەش ئەگەر بۆ خۆشیان جێی بێزاری نەبێت، زۆر كات مایەی بێزكردنەوە و بێزاری دەوروبەرەكەیانە، بەڵام ئایا لە ڕووی تەندروستیشەوە خراپە؟

خووی پەنجەكردن بە لووتدا، لە منداڵییەوە دروست دەبێت، بەپێی توێژینەوەی كۆمەڵناسان، بەهۆی هەستی حەزی زانینی شتی نوێ لە سەرەتادا لە منداڵدا دروست دەبێت كە دەیەوێ نهێنییەكانی جەستەی بۆ ئاشكرا ببێت، پاشان لە كاتی بێزاریدا وا دەكات، دواتر هەر كات دڵەڕاوكێی هەبێ، پەنجە بە لووتیدا دەكات، ئەم قۆناغەش لەگەڵ مرۆڤدا گەورە دەبێت، بەشێوەیەك دەبێتە خوو بۆی، هەركات مێشكی سەرقاڵ دەبێت پەنجە بە لووتیدا دەكات و لینجی وشكبووی ناو لووتی دەردەهێنێ، ئەگەرچی بۆ دەوروبەر مایەی بێزارییە، خودی كەسەكە هەستێكی تایبەتی پێ دەبەخشێ.

لە یەكێك لە كۆنگرە زانستییەكانی دنیادا، پەنجەكردن بە لووتدا بە دیاردەیەكی هەرە باوی مرۆڤ دانرا كە بە لایەنی كەمەوە زۆربەی خەڵكی دنیا، ڕۆژی چوار جار پەنجە بە لووتیاندا دەكەن.

لە ڕووی تەندروستییەوە، لووت كە فلتەری پاككردنەوەی ملیۆنان میكرۆبە، بەهۆی پەنجە پێدا كردنەوە زۆربەی ئەو خانانەی هەیەتی دەمرێ و ئەو مادە لینجەش كە تێیدایە نامێنێ و زیاتر مرۆڤ لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی نزیك دەبێتەوە.

بۆچوونی تری جیاواز هەیە لەسەر پاككردنەوەی لووت بە پەنجە، لە توێژینەوەیەكی ئوسترالیدا بە خوویەكی باشی مرۆڤ دایدەنێ، چونكە هەمیشە پارێزگاری لە پاك و خاوێنی لووتی دەكات، بەڵام بە مەرجی گرتووە پەنجە دواتر ڕاستەخۆ پاك بكرێتەوە.

"پڕۆفیسۆر فریدریچ بیشینگر"، پسپۆڕی نەخۆشییەكان دەڵێ، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لە ساڵانی ڕابردوودا كردوومە، گەیشتوومەتە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەوانەی پەنجە بە لووتیان دەكەن بۆ پاككردنەوەی، لەڕووی تەندروستییەوە باشترن لەوانەی كە پەنجەی پێدا ناكەن، داواش دەكات كە ئەو بیرۆكەیە بگۆڕین كە بە منداڵ دەگوترێ پەنجە بە لووتدا مەكە. 

"لویز فابیانی" كە پسپۆڕێكی تری بواری تەندروستییە دەڵێ: هەرگیز بە مەرج نەگیراوە كە خەم لە تەندروستی و پاكوخاوێنی لووت بخۆی، بۆیە پێویستیش ناكات لە ڕێگەی پەنجە و كلێنسەوە زوو زوو هەوڵی پاككردنەوەی بدەی، ڕۆژی چەند جارێك لە كاتی دەموچاو شۆردن ئاوی پێدا ڕابەیت بەسە بۆ پاككردنەوەی

|2125 جار خوێندراوەتەوە|