• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

سوودی خواردنى شیر و دارچین بەیەکەوە

سوودی خواردنى شیر و دارچین بەیەکەوە

سودە کۆکراوەکانی شیر و دارچین لە دەوڵەمەند کردنی جەستە بە ڤیتامین و کانزاو پارێزگاری کردنی لە هەندێک نەخۆشی.

شیر یەکیکە لە خواردنەوە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و پرۆتینات و کانزا بەتایبەت کالیسیۆم و ڤیتامین B12 و ڤیتامیناتی دیکە، هەروەها لەگەڵ ئەو ئاوەی کە لە %٨٧ی شیر پێکدەهێنێت.

دارچین بەرهەمێکی ڕوەکییە، قەدێکی قاوەیی بۆنداری هەیە، کە وشکدەکرێتەوە بۆ دروستکردنی ئەو دارچینەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین.

دووجۆر دارچینى هەیە دەرچینی سیلان و دارچینی کاسیا یان چینی. دارچین وەکو جۆرێک لە بەهارات بەکاردەهێنرێت، هەروەها لە کۆنەوە وەکو گیایەکی سروشتی بەکارهێنراوە.

شیر و دارچین هەریەکە سودی گرنگ و تایبەت بە خۆی هەیە، تێکەڵکردنیان بەیەکەوە واتە تێکەڵ کردن و کۆکردنەوەی کۆمەڵێکی زۆر ڤیتامینات و کانزای پێویست بۆ لەش و پارێزگاری جەستە لە نەخۆشی و کەمکردنەوەی ئازار.

سودەکانی شیر بە دارچین:

- خواردنەوەی شیر بەبەردەوامی رێگە لە بەرزبونەوەی پاستانی خوێن دەگرێت، بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم تیایدا کە پەیوەندی هەیە بە دابەزینی پەستانی خوێن، سەبارەت بە دارچین توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کەوا خواردنی دارچین بۆ ماوەی ١٢ هەفتە چارەسەری تێکچونی پەستانی خوێنی توشبوانی شەکرەدەکات لە جۆری دووەم.

- ده‌بێته‌ هۆى دابەزاندنی چەوری کۆکراوە و رێگرتن لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی بەتایبەت لە ناوچەی ورگ و کەمەر، هەروەها خواردنەوەی شیر هەستکردن بە تێری زیاتر دەکات.

- خواردنەوەی شیر کە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم کاردەکات لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن، و کەمکردنەوەی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

- خواردنەوەی کۆپێک شیر شەوانە پێش خەوتن یارمەتی زوو خەولێکەوتن دەدات.

- هەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندویانە کەوا دارچین کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.

- سەلمێنراوە کەوا دارچین توانای بەرەنگاربوونەوەی بەکتریای هەیە.

- دەکرێت دارچین بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەری ئەوکەسانەی کە ئارەزوی خواردنیان نەماوە.

- بەکارهێنانی دارچین بۆ چارەسەری ئازاری گەدە و گرژبوونی ماسولکەکانى

|2977 جار خوێندراوەتەوە|