• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

بۆ خانمان...ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ زڕاندنى خەوتان

بۆ خانمان...ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ زڕاندنى خەوتان

ماددەى کافیین، ئەو ماددەیە تۆمەتبارە بەمانەوە و خەو زڕاندنى شەوان، بەڵام لەڕاستیدا خواردنى تریش هەن کە دەبنە هۆى مانەوە لەشەودا و خەو زڕین.

لەخوارەوە چەند خواردنێک کە شەوانە لێیان بەدووربن :

برژاو و خواردنەوە گازییەکان، خواردنە برژاوەکان کاتیان دەوێت بۆ هەرسکردن، خەوتن لەدواى خواردنى خۆراکە برژاوەکان دەبێتە هۆى هەستکردن بەگرژبوون و ترشێتى لەناو گەدەدا، بەهەمان شێوە بۆ خواردنە گازییەکانیش، باشتر وایە ئێواران ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بەماددەى تریبیتوفان، یەکێکە لەو ترشە ئەمینیانەى کە پێویستە لەدروستکردنى سیروتونینى پێویست بۆ لەش.

پرۆتینەکان، پێویستە مریشک و گۆشتى جۆربەجۆر نەخورێن لەئێوارەدا، چونکە هەرسکردنیان کاتێکى زۆرى ئەوێت، لەبەر ئەوە لەشت زیاتر هەوڵى هەرسکردنى ئەو خواردنانە دەدات لەبرى پشوودان، ئەو خواردنانە بخۆ کە کاربۆهێدراتیان تێدایە، یارمەتى خەوتن دەدەن، وەک پەتاتەى کوڵاو.

ئایسکرێم و چوکلاتەى ڕەش، ئایسکرێم لەچەورییە قورسەکان و شەکرەمەنى پێکدێت، کە بۆ هەرسکردن قورسن و وزەت پێدەبەخشن و ڕێگردەبن لەخەوتنت، لەبرى ئەوانە مۆز، هەنجیر، سێو یان چەرەسات بخۆ، ئەو خواردنانە دژى ماندووبوونن، بەشێوەیەکى تایبەتیش دووربکەوە لەخواردنى چوکلاتەى ڕەش، چونکە ماددەى کافیین و سیرۆبرۆمین ى تێدایە، ئەو دوو ماددانەش خێرایى لێدانەکانى دڵ زیاددەکات.

خواردنەوە کحولیەکان، ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆى وشکبوونەوەى دەم و هەستکردن بەتوونیەتى، ئەوەش دەبێتە هۆى هەستان لەخەو و خواردنەوەى ئاو، لەبرى ئەو خواردنەوانە ئەم چایە ئامادەبکە "بڕێکى یەکسان لە کەوچکێک گۆیژ، گوڵى پرتەقاڵ و گوڵە بەیبوون تێکەڵبکە، بیانخەرە ناو ٢٥٠مل ئاوى کوڵاو، بۆ ماوەى ١٠خولەک وازى لێبێتە، پاشان بیپاڵێوە پێش خواردنەوەى" دەشتوانیت کەوچکێک هەنگوینى تێکەیت بۆ ئەوەى شیرین بێت.

|1627 جار خوێندراوەتەوە|