• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

نەخۆشی شەکرەی کاتی دووگیانی

نەخۆشی شەکرەی کاتی دووگیانی

نەخۆشی شەکرەی ئافرەتانی دووگیان کە بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەوە ڕودەدات، زیانەکانی بۆ کۆرپەلە و دایک و چارەسەرکردنی.

جۆرێکە لە نەخۆشی شەکرە تایبەت بە ئافرەتانی دووگیان کە پیشتر توشی نەخۆشی شەکرە نەبوون، توشی ئەوئەفرەتانە دەبێت کە لە سێەکی دووەم یان سێەکی سێیەمی ماوەی دوگیانیدان، و لە ئانجامی تێکچونی هۆرمۆنی بەرپرسیار لە بەرزی شەکر لە خوێندا دروست دەبێت، و ڕژانی هۆڕمۆن لە پەنکریاسدا بەرزدەبێتەوە بۆ سێئەوەوەندەی باری ئاسایی، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی شەکرە لە ئەفرەتی دووگیاندا.

ئەو ئافرەتانەی توشی ئەم نەخۆشییەدەبن:

- ئەو ئافرەتانەی تەمەنی ٢٥ ساڵیان تێپەڕکردووە.

- ئەو ئافرەتانەی قەڵەوبوون پێش دووگیان بوونیان.

- ئەو ئافرەتەی لە ماوەی دوگیانی یەکەمیدا توش بووبێت بە شەکرەی دووگیانی.

- ئەوەی کە کۆرپەلەی تازە لە دایک بووی پێشوتری ٤ کیلۆگرام  زیاتر بوبێت.

- ئەوەی لە خێزانەکەیدا نەخۆشی شەکرە هەبێت.

- ئەوەی نەخۆشی دروست بوونی کیسی هەبێت لە هێلکەدانیدا.

 نیشانەکانی شەکرەی خوێن

نیشانەکانی شەکرەی خوێن زۆر کەمن و زیاتر لە ڕێگای تاقیکردنەوەی شیکاری نەخۆشیدا دەردەکەوێت.

- تینوێتی زۆر.

- زۆر میز کرد.

- بێهێزی زۆر و دڵتیکجوون.

- هەستکردن بە سەرگێژخواردن.

- هەوکردنی میزڵدان.

- تێکچوونی بینین.

مەترسییەکانی شەکرەی دووگیانی

- زیانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی خوێن بۆ دایک؛ ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، و ژەهراوی بوون، و ئەگەری توشبوونی دایک بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم کە بەردەوامە و کۆتایی نایەت.

- زیانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی خوێن بۆ کۆرپەلە؛ ئەگەری کەمبوونەوەی ڕێژەی کالیسیۆم، و مەگنیسیۆم، و گەشەی منداڵەکە لە باری ئەسایی زیاتر دەبێت و پاش لەدایک بوون شەکرەی دادەبەزێت و ئەگەری توش بوونی بە نەخۆشیەکانی ڕەبو و نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاتر دەبێت لە کاتی گەورە بوونیدا.

چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دایکی دووگیان

زۆر گرنگە بە بەردەوامی سەردانی دکتۆر بکریت و بە پێی ئامۆژگاریەکانی ئەو هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بکرێت، و خواردن بە جۆرێکی تەندروست بخورێت، و کەمکردنەوەی ئەوخواردن و خواردنەوانەی کە ڕێژەی شەکریان زۆرە، و ئەنجامدانی وەرزش بە بەردەوامی، بەتایبەت لەو ئافرەتانەدا کە پێش ماوەی دووگیانی کێشیان زیاد بووە.

|2317 جار خوێندراوەتەوە|