• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

‌ئەگەر ئەم 10 نیشانەیەت تیادایە ئەوە مانای وایە خۆتت خۆش ناوێت

‌ئەگەر ئەم 10 نیشانەیەت تیادایە ئەوە مانای وایە خۆتت خۆش ناوێت

ماندووبون و كاری ڕۆژانە ڕەنگە واتلێدەكات هەندێكجار خۆتت بیر بچێتەوە ، لەڕاستیدا ژیان زۆر لەوە كورت تر دەبێت كە خۆت ماندوو بكەیت ئێستا ئەگەر ئەم 10 نیشانەیەت تیادا دەركەوتوە ئەوە مانای وایە خۆتت خۆش ناوێت .

1- ئەگەر ڕازی نیت بەو دۆخەی تیایدایت و دەتەوێت ببیت بە كەسێكی دیكە ئەوە مانای وایە خۆتت خۆش ناوێت .

2- ئەگەر هەست بە شەرمەزاری دەكەیت كاتێك دەتەوێت بیرۆكەكانت دەرببڕیت و پێت وایە بیرۆكەكانت لەبەر چاوی خەڵك گونجاو نین .

3- ئەو كاتەی بە تەنها دەبیت هەست بە ئارامی ناكەیت لەگەڵ خۆت و ئارەزووی ئەوە دەكەیت هاوڕێیەكت لەگەڵت بێت ئەمە مانای وایە خۆتت خۆش ناوێت .

4- ئەو كەسانەی متمانەیان بە خۆیان و كەسایەتی خۆیان نیە و بەردەوام نمایش دەكەن .

5- گرنگی نەدان بە خودی خۆت و چێژ وەرگرتن لەو شتانەی دڵت داوای دەكات .

6- ئەو كاتەی شتێكی باش بە دەست دەهێنیت بەڵام ئەمە هیچ هەستێكی خۆشحاڵیت پێ نەبەخشێت و هیچ هەستێكت لا دروست نەكات كە تۆ كەسێكیت كارێكی باشت كردوە .

7- گرنگیدان بە ڕوكاری دەرەوە و پۆشینی جلوبەرگ یەكێكە لە تایبەتمەندیەكانی ئەو كەسانەی خۆیان خۆش دەوێت ، ئەگەر خۆتت خۆش دەوێت ئەوە گرنگی بە جلوبەرگ و ڕوكەشت بدە .

8-هەستكردن بە شەرم كاتێك باسی بابەتێكی تایبەتی خۆت بكەیت بۆ كەسێكی زۆر نزیكشیت .

9- ئەگەر تۆ كەسێكی زیرەكیت بەڵام هیچكات دان بەوەدا نەنێیت كە تۆ وایت ئەوە مانای وایە كەسایەتی خۆتت خۆش ناوێت .

10- ئەوكاتەی قسە دەكەیت بەردەوام هەست بەوە دەكەیت كە قسەكانت ئابڕوبەرانەن لەبەر ئەوە زۆر كات بە بێدەنگی دەمێنیتەوە

|1632 جار خوێندراوەتەوە|