• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

چوار هەڵەی پێش خەوتن کە دەبنە هۆی قەڵەوبوون

چوار هەڵەی پێش خەوتن کە دەبنە هۆی قەڵەوبوون

زۆر جار هەستدەکەیت کە سەرەڕای ڕاهێنانی ڕۆژانە و خواردنی تەندروست کێشت زیاد دەکات، ئەوەش ئەگەری هەیە بەهۆی چەند خوویەکەوە بێت کە شەوانە و پێش خەوتن بەردەوام دووبارەیان دەکەیتەوە:


١- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک پێش خەوتن

 

پیتەر لوپۆرت پسپۆڕی خەو و کەمکردنەوەی کێشی لەش لە سەنتەری پزیشکی "Orang Coast Memorial" دەڵێت "من دژی ئەوە نیم کە شەوانە و پێش خەوتن خواردن بخورێت، بەڵام پێویستە ئاگاداری زیادبوونی کالۆرییەکانی لەشت بیت بەهۆی خواردنی زۆرەوە، بە جۆرێک ئەو ڕاهێنانەی کە ڕۆژ دەیانکەیت، گۆڕانکارییان تێدا بکە و زیادیان بکە تاوەکو بەشی خواردنەکەی شەو کالۆری بسوتێنێت".

٢- خواردن لەکاتی سەیریکردنی تەلەفزیۆندا

 

بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری نەتەوەیی زانیاری بایۆتەکنەلۆجی، خواردن لەکاتی سەرقاڵی مێشکدا بە نمونە "کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن"، وات لێدەکات بیرتبچێتەوە کە بڕێکی زۆر دەخۆیت، لەبەر ئەوە پێویستە پێش سەیرکردنی تەلەفزیۆن بڕە خواردنەکە دیاری بکەیت تاوەکو ڕزگارت بێت لە زۆرخواردن و

قەڵەویی.

٣- بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی تری تەکنەلۆجیا

 

ئەو ڕووناکییە شینەی لە مۆبایل و تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی تری تەلەفزیۆنەوە دەردەچێت، کاریگەری نەرێنی دروستدەکات لەسەر سوڕی خەوتن، بۆیە پێویستە لانی کەم کاتژمێرێک پێش خەوتن هیچ ئامێرێکی تەکنەلۆجی بەکارنەهێنیت.

پیتەر لوپۆرت دەڵێت "ئامێرەکان وات لێدەکەن خەوێکی پێویست و حەوانە نەبەخشیت بە لەشت، بۆیە ئەگەر ناشتوانیت تا کاتی خەوتن تەلەفزیۆن بکوژێنیتەوە، لانی کەم وای لێبکە ئۆتۆماتیکی دوای خەوتنت بە ماوەیەکی کەم بکوژێتەوە".

٤- ئاگادارکەرەوەی "تەوقیت" کاتژمێر بۆ هەستان لە خەو

 

زوو هەستان لە خەو بۆ زۆر کەس ناخۆشە، بەڵام دانانی کاتێکی درەنگ لەڕێگەی مۆبایل یان هەر ئامێرێکی ترەوە بۆ هەستان لە خەو وات لێدەکات نانی بەیانی لەدەست بدەیت کە ئەوەش زیانت پێدەگەیەنێت.

سەنتەری نەتەوەیی زانیاری بایۆتەکنەلۆجی لە توێژینەوەیەکدا دەریخستووە، نانخواردنی بەیانیان بڕێکی باش پڕۆتینت پێدەبەخشێت و وات لێدەکات کە بە درێژایی ڕۆژ و لە ژەمەکانی تردا کەمتر بخۆیت، کە ئەوەش لە قەڵەوبوون دەتپارێزێت، هەر بۆیە هەوڵ بدە گۆڕانکاری لە کاتی خەوتنتدا بکە و شەوانە زووتر بخەوە تاوەکو نانی بەیانیت لەدەست نەچێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی "The Lancet" کە مانگی نیسانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە و لەسەر ٢٠٠ وڵات کراوە، دیاردەی قەڵەوی لە جیهاندا ڕووی لە زیادبوون کردووە و بە جۆرێک لە ساڵی ١٩٧٥وە تاوەکو ٢٠١٤ لە ١٠٥ ملیۆن کەسەوە بۆ ٦٤١ ملیۆن کەس زیادی کردووە کە هۆکارێکە بۆ زۆرێک لە نەخۆشیە کوشندەکان.
ک.ئ

|2773 جار خوێندراوەتەوە|