خۆشەویستی تاک لایەنەی پەری کۆتایی بەژیانی دێنێت خۆشەویستی کچێک بۆ ھاوڕێیەکی براکەی دەبێتەھۆی کۆتایھێنان بەژیانی خۆی و ئەو ھاورێیەی براکەی کەھاوسەر و دوو منداڵیشی ھەیە، لەئێستاشدا باوکی کچەکە و برایەکی لەسەر رووداوەکە لەزینداندان.کارزان و خالید وەک دوو ھاورێی زۆر نزیک کە لەمنداڵیەوە لەگەڕەکێکدا پێکەوەبوون، پەیوەندییەکەیان لەگەورەبوونیشیاندا بەردەوام دەبێت، سەردانی ماڵی یەکدیش دەکەن، کارزانی ٣٣ ساڵ کە ھاوسەر و دوو منداڵی ھەیە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرە لەیەکێک لەکۆمپانیاکاندا رۆژانە دەوام دەکات، زۆرکات دوای دەوامی کارکردنی سەردانی خالید دەکات و پێکەوە دەچنەدەرەوە و جارجاریش دەچنەوە ماڵی یەکتر.بەردەوامی تێکەڵبوونی ئەم دوو ھاوڕێیە و سەردانیکردنی کارزان بۆ ماڵی خالیدی ھاوڕێی، دەبێتەھۆی سەرنجڕاکێشانی خوشکێکی خالید کە ناوی(پەری)و تەمەنی ١٩ ساڵە، دواتر ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر ھاوڕێی براکەی لادروست دەبێت و تاک لایەنە بەردەوام بیری لێدەکاتەوە و ئەو ھەستەی بەرامبەر زیاتر دەبێت، ئەم ھەستەی پەری بەرامبەر کارزان لەکاتێکدایە ئاگاداری ئەوەشە کە کارزان ھاوسەر و دوو منداڵیشی ھەیە، ھەوڵدەدات پەیوەندی پێوەبکات و ژمارەی کارزان کە لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دایناوە دەست دەکەوێت و بەناوی کچێکی دیکەوە پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکات، رۆژانەش قسەی لەگەڵ دەکات، رۆژێک بڕیاردەدات کە خۆی لای کارزان ئاشکرابکات و پێیدەڵێت پەری خوشکی خالیدم ئەو چەند وشەیە کارزان تووشی شۆک دەکات و بەپەلە تەلەفونەکەی بەسەردا دادەخاتەوە.کارزان لەترسی ئاشکرابوونی ئەم پەیوەندییە و زویربوونی خالیدی ھاوڕێی کەزۆریەکتریان خۆش دەوێت تەلەفون بۆ پەری دەکاتەوە و داوای لێدەکات چیتر پەیوەندی پێوەنەکات، بەڵام پەری ھەر سورە لەسەر داواکەی خۆی و بەکارزان رادەگەیەنێت ئەگەر رازی نەبێت بەپەیوەیدنی نێوانیان ھەموو کارێک دەکات بۆ گەیشتنی بە کارزان، دەڵێت رادەکەم و پێکەوە ھەڵدێین، ئەم قسانەش ھێندەی تر کارزان تووشی شڵەژان دەکات.رۆژی دواتر پەری پەیوەندی بەکارزانەوە دەکات و پێیڕادەگەیەنێت کە لەماڵ چۆتەدەرەوە، دەڵێت بڕیارەکەی خۆمم جێبەجێ کردووە و لەماڵ ھاتومەتە دەرەوە، کارزان بەپەلە دەچێتە لای خاوەنی کارەکەی و داوای مۆڵەتی لێدەکات و کارزان بەئۆتۆمبێلێکی ژمارە تایبەتی ھاوڕێیەکی لەکۆمپانیا دەچێت بۆلای پەری، زۆر داوای لێدەکات بڕواتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام پەری لەبڕیارەکەی پاشگەزنابێتەوە و دەڵێت لەگەڵ تۆدا دەبم، دوای ماوەک قسەکردن کارزان دەستی پەری دەگرێت و بەزۆر دەیخاتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە، لەو کاتەدا خالید ئەم دیمەنە دەبینێت و دەستبەجێ پۆلیسی لێ ئاگاداردەکاتەوە و سکاڵا لەسەر کارزان تۆماردەکەن.دوای ئەوەی کارزان دەستگیر دەکرێت، یاسا بەماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیری دەکات و بەھۆی نەبوونی بەڵگەوە ناوبراو ئازاد دەکرێت ، بەڵام ھێشتا کەسوکاری کچەکە بەبڕیاری دادگا رازی نابن و لەشەوێکی تاریکدا کچەکەیان دەکوژن، لەژێر بیانووی پاکردنەوەی شەرەفیاندا.لەئێستادا خالید و باوکی پەری بەتاوانی کوشتن لەشەودا، زیندانیکراون ، لێرەدا دەمانەوێت لەرێگەی خستنەڕووی ئەم بەسەرھاتە ئەو پەیامە بگەیەنین کە بەزووی بڕیارنەدەین و بەھەڵە لێکدانەوە بۆ ئەو دیمەنانە نەکەین کە بەچاو دەیبینین.تێبینی:1- ئەم بەسەرھاتە لە یەکێک لە شارەکانی ھەرێم روویداوە و راستەقینەیە.2- سەرجەم ناوەکان لای SNN پارێزراوە، ناوە بەکارھێنراوەکانی ناو بەسەرھاتەکە گوزارشت لەناوی راستەقینەی کەسەکان ناکەن. 2016-11-07|2469 جار خوێندراوەتەوە|
خۆشەویستی تاک لایەنەی پەری کۆتایی بەژیانی دێنێت
خۆشەویستی کچێک بۆ ھاوڕێیەکی براکەی دەبێتەھۆی کۆتایھێنان بەژیانی خۆی و ئەو ھاورێیەی براکەی کەھاوسەر و دوو منداڵیشی ھەیە، لەئێستاشدا باوکی کچەکە و برایەکی لەسەر رووداوەکە لەزینداندان.
کارزان و خالید وەک دوو ھاورێی زۆر نزیک کە لەمنداڵیەوە لەگەڕەکێکدا پێکەوەبوون، پەیوەندییەکەیان لەگەورەبوونیشیاندا بەردەوام دەبێت، سەردانی ماڵی یەکدیش دەکەن، کارزانی ٣٣ ساڵ کە ھاوسەر و دوو منداڵی ھەیە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرە لەیەکێک لەکۆمپانیاکاندا رۆژانە دەوام دەکات، زۆرکات دوای دەوامی کارکردنی سەردانی خالید دەکات و پێکەوە دەچنەدەرەوە و جارجاریش دەچنەوە ماڵی یەکتر.
بەردەوامی تێکەڵبوونی ئەم دوو ھاوڕێیە و سەردانیکردنی کارزان بۆ ماڵی خالیدی ھاوڕێی، دەبێتەھۆی سەرنجڕاکێشانی خوشکێکی خالید کە ناوی(پەری)و تەمەنی ١٩ ساڵە، دواتر ھەستی خۆشەویستی بەرامبەر ھاوڕێی براکەی لادروست دەبێت و تاک لایەنە بەردەوام بیری لێدەکاتەوە و ئەو ھەستەی بەرامبەر زیاتر دەبێت، ئەم ھەستەی پەری بەرامبەر کارزان لەکاتێکدایە ئاگاداری ئەوەشە کە کارزان ھاوسەر و دوو منداڵیشی ھەیە، ھەوڵدەدات پەیوەندی پێوەبکات و ژمارەی کارزان کە لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دایناوە دەست دەکەوێت و بەناوی کچێکی دیکەوە پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکات، رۆژانەش قسەی لەگەڵ دەکات، رۆژێک بڕیاردەدات کە خۆی لای کارزان ئاشکرابکات و پێیدەڵێت پەری خوشکی خالیدم ئەو چەند وشەیە کارزان تووشی شۆک دەکات و بەپەلە تەلەفونەکەی بەسەردا دادەخاتەوە.
کارزان لەترسی ئاشکرابوونی ئەم پەیوەندییە و زویربوونی خالیدی ھاوڕێی کەزۆریەکتریان خۆش دەوێت تەلەفون بۆ پەری دەکاتەوە و داوای لێدەکات چیتر پەیوەندی پێوەنەکات، بەڵام پەری ھەر سورە لەسەر داواکەی خۆی و بەکارزان رادەگەیەنێت ئەگەر رازی نەبێت بەپەیوەیدنی نێوانیان ھەموو کارێک دەکات بۆ گەیشتنی بە کارزان، دەڵێت رادەکەم و پێکەوە ھەڵدێین، ئەم قسانەش ھێندەی تر کارزان تووشی شڵەژان دەکات.
رۆژی دواتر پەری پەیوەندی بەکارزانەوە دەکات و پێیڕادەگەیەنێت کە لەماڵ چۆتەدەرەوە، دەڵێت بڕیارەکەی خۆمم جێبەجێ کردووە و لەماڵ ھاتومەتە دەرەوە، کارزان بەپەلە دەچێتە لای خاوەنی کارەکەی و داوای مۆڵەتی لێدەکات و کارزان بەئۆتۆمبێلێکی ژمارە تایبەتی ھاوڕێیەکی لەکۆمپانیا دەچێت بۆلای پەری، زۆر داوای لێدەکات بڕواتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام پەری لەبڕیارەکەی پاشگەزنابێتەوە و دەڵێت لەگەڵ تۆدا دەبم، دوای ماوەک قسەکردن کارزان دەستی پەری دەگرێت و بەزۆر دەیخاتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە، لەو کاتەدا خالید ئەم دیمەنە دەبینێت و دەستبەجێ پۆلیسی لێ ئاگاداردەکاتەوە و سکاڵا لەسەر کارزان تۆماردەکەن.
دوای ئەوەی کارزان دەستگیر دەکرێت، یاسا بەماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیری دەکات و بەھۆی نەبوونی بەڵگەوە ناوبراو ئازاد دەکرێت ، بەڵام ھێشتا کەسوکاری کچەکە بەبڕیاری دادگا رازی نابن و لەشەوێکی تاریکدا کچەکەیان دەکوژن، لەژێر بیانووی پاکردنەوەی شەرەفیاندا.
لەئێستادا خالید و باوکی پەری بەتاوانی کوشتن لەشەودا، زیندانیکراون ، لێرەدا دەمانەوێت لەرێگەی خستنەڕووی ئەم بەسەرھاتە ئەو پەیامە بگەیەنین کە بەزووی بڕیارنەدەین و بەھەڵە لێکدانەوە بۆ ئەو دیمەنانە نەکەین کە بەچاو دەیبینین.
تێبینی:
1- ئەم بەسەرھاتە لە یەکێک لە شارەکانی ھەرێم روویداوە و راستەقینەیە.
2- سەرجەم ناوەکان لای SNN پارێزراوە، ناوە بەکارھێنراوەکانی ناو بەسەرھاتەکە گوزارشت لەناوی راستەقینەی کەسەکان ناکەن.
بابەتی زۆرتر...
2018-04-22ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
2018-03-17زانیاری لەسەر گروپە سێکسیەکەی بەریتانیا
2018-03-17لەسەر پەیوەندییەك بەزۆر بەشوو درا
2018-03-22ئەم هەڵانە بەرامبەر منداڵەکەت مەکە
2018-03-195 نهێنی بۆ ئارامكردنەوەی مێشك و دەرون لە چەند خولەكێكدا
2018-03-153 رێگا كه پێویسته هاوسهرهكان لهبیری نهكهن
2018-03-03ئهم كردهوانه پهیوهندی هاوسهران تێكدهدات!
2018-03-02ئەم هەڵانە بەرامبەر منداڵەکەت مەکە
2018-02-26پزیشكێكی ددان دەستدرێژی دەكاتە سەر كچە قوتابییەكی زانكۆ
2018-01-12لە ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر خانەوادەیەکی کورد
لەبەر ئەم هۆکارانە کێوی بخۆن!
ئایا دەزانیت ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات؟
بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە
ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبوک دوورە لە راستییەوە
ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
بەم جۆرە تەمەنی باتریی ئایفۆنەکەت بزانە
جیھان بەم شێوەیەی لێدێت ئەگەر سەھۆڵەکان بتوێنەوە
پیاوێک لەڕێگەی مووشەکێکەوە گەشتێکی جیاواز ئەنجام دەدات
وای فای گەیشتە سەر مانگ
مەحموود سەنگاوی لەبارەی شەپقەکەیەوە دەدوێت
منداڵهكوردێكی پهنابهر له چوارهمین ساڵڕۆژی لهدایكبوونیدا له یۆنان خنكا
هەر بە رئکەوت وا بوو
کۆیت بەتامای یە؟؟؟؟
هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
بەڤیدیۆ.. ساتی تەقاندنەوەی مۆبایلێک بەڕووخساری خاوەنەکەیدا
بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە
ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
لەبەر ئەم هۆکارانە کێوی بخۆن!
ئایا دەزانیت ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات؟
ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبوک دوورە لە راستییەوە
بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە
بەوێنە.. لە جانتایەکدا 53 دەستی بڕاوەی مرۆڤ دۆزرایەوە
مەحموود سەنگاوی لەبارەی شەپقەکەیەوە دەدوێت
هەر بە رئکەوت وا بوو
هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
بەڤیدیۆ.. ساتی تەقاندنەوەی مۆبایلێک بەڕووخساری خاوەنەکەیدا
دەیویست 106 کەس "بەسەرخۆشی" بباتە ئاسمان
کۆیت بەتامای یە؟؟؟؟
جیھان بەم شێوەیەی لێدێت ئەگەر سەھۆڵەکان بتوێنەوە
بەوێنە: دایکێک لە دهۆک بەیەکجار شەش کچی دەدات بەشوو
خێزانێك بهشداری شهوی زاوایهتی كوڕهكهیان دهكهن و ڤیدیۆكهشی بڵاو دهكهنهوه
بە ڤیدیۆ: لەش فرۆشی لە کوردستان لەسەر جادەکان
گەنجێکی کورد خوشکەکەی جاکشان مارە دەکات
بەپەلە: هەر ئێستا ئەمەریکا بەتەلەفۆن چی بە بارزانی ووت؟؟؟
ببینن دوێنێ شەو لە سلەیمانی چی رووی داوە لە هۆتێلێک
نهێنی ئەم کارە لە شەوی هاوسەرگیری دا چی یە؟
ئەم کچە دەڵێت ( بە پیاو شەحن دەبمەوە ) بزانە چی کردووە
کچێکی کورد بۆ پارە شوی بە بازرگانیک کردووە
هەر ژنێک ئەم کارانە بکات خیانەتیش دەکات