• ریکلامی ٥٧٠
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلامی تەلەفۆن
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلام سەرتەک٣
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • ریکلامی تایبەت
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • for sale
  • سەرتاشیکمان دەوێت لە لیستەر
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن
  • دوکانێک بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن ٨/١/٢٠١٧
  • ریکلام ١٨٠
  • reklam-180-7
  • ریکلام 180-55
  • ریکلام 180-00
  • ریکلام 22-12-2016
  • REKLAM END 20-8-2017
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بزانە پیاویکی کورد لە ئەلمانیا چی لە ژنەکەی دەکات ؟؟

بزانە پیاویکی کورد لە ئەلمانیا چی لە ژنەکەی دەکات ؟؟

ئه‌ڵمانیا؛ پیاوێكی‌ كورد به‌ ئۆتۆمبێل هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ شه‌قامه‌كاندا راده‌كێشێت

له‌ شارێكی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌ڵمانیا پیاوێكی‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورد تاوانێكی‌ گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌هاوسه‌ری‌ پێشووی‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كورده‌ ئه‌نجامده‌دات و له‌رێگه‌ی‌ په‌تێكه‌وه‌ به‌دوای‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا رایده‌كێشێت.

به‌پێی‌ DW، تاوانه‌كه‌ له‌ شاری‌ هامیلن-ی‌ سه‌ر به‌هه‌رێمی‌ سه‌كسۆنیا روویداوه‌ كاتێك پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن 38 ساڵ به‌ره‌گه‌ز كورد، له‌رێگه‌ی‌ په‌تێكه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ پێشووی‌ و دایكی منداڵه‌كه‌ی‌ به‌ په‌تێك به‌دوای‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ راده‌كێشێت به‌ شه‌قامه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌دا.

به‌پێی‌ پێگه‌ ئه‌ڵمانێیه‌كه‌ ئه‌و پیاوه‌ په‌تێكی‌ كردۆته‌ ملی‌ هاوسه‌ری‌ پێشووی‌ و بۆ ماوه‌ی‌ پێنج خوله‌ك به‌ شه‌قامه‌كاندا له‌ رێگه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ رایكێشاوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ په‌ته‌كه‌ پچراوه‌.

ئه‌و ژنه‌ له‌ ئێستا له‌ دۆخی‌ بێهۆشیدایه‌ ( غه‌یبوبه‌) و پیاوه‌كه‌ش خۆی‌ راده‌ستی‌ پۆلیس كردووه‌.

تۆماس كلینگه‌ وته‌بێژی‌ داواكاری‌ گشتی‌ هاملين رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدان بۆ كوشتن و ئازاردانی‌ جه‌سته‌یی ده‌ستگیركراوه‌.

تۆماس فامیس وته‌بێژی‌ شاری‌ هاميلن رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌ تووشی‌ شۆك بووینه‌ "ناتوانین به‌ بیری‌ خۆمانین بهێنین كه‌ تا چه‌ند وه‌حشیگه‌رانه‌ تاوانه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌".

تاوه‌كو ئێستا هۆكاری‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت پاڵنه‌ری‌ سۆزداری‌ له‌پشته‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌و ژنه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هاميلن نه‌شته‌رگه‌ری‌ به‌په‌له‌ی‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و دواتر له‌ رێگه‌ی‌ هه‌لیكۆته‌رێكه‌و به‌په‌له‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ كراوه‌ له‌ هانۆڤه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

داواكاری‌ گشتی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك خۆی‌ راده‌ستی‌ پۆلیس كردووه‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌به‌رده‌م پۆلیس و دادوه‌ر باس له‌هۆكاری‌ تاوانه‌كه‌ی‌ بكات.

به‌پێی‌ به‌دواداچوونه‌كانی‌ پۆلیس په‌یوه‌ندی سۆزداری‌ له‌نێوان ئه‌و ژن وپیاوه‌دا هه‌بووه‌ و منداڵێكیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ ئه‌ڵمانیا ژن و مێرد نه‌بوون و هه‌ردووكیان هه‌ڵگری‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ ئه‌ڵمانین و به‌ڕه‌گه‌ز كوردن.

|3505 جار خوێندراوەتەوە|