• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • krd travel
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

مەلا کرێکار ڕادەستی ئیتالیا کرایەوە

مەلا کرێکار ڕادەستی ئیتالیا کرایەوە

ئەمڕۆ پۆلیسی نەرویج چونەتەسەر ماڵى مەلا کرێکار و دەستگیریان کرد و دادگاى نەرویجیش ڕازى بووە بە ڕادەستکردنەوەى بە ئیتالیا. 

 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ لاپەڕەى تایبەتى مەلا کرێکار لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "دادگای باڵای نەرویج ڕازی بووە بە بڕياری دادگای یەکەم لەسەر ناردنی مامۆستا کرێکار بۆ ئیتاڵيا".

هەروەها نوسیویەتى "ئەمرۆ دادگاى باڵاى نەرویج بڕيارەکەی بڵاوکردەوە، ئامادە نەبووە کێشەکە وەربگرێت و چاوی پێدا بخشێنێتەوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە پۆلیسى نەرویج ئەوەشى وتووە "دەستگیریان کرد، بە بەهانەی ئەوەی نەوەك ڕابکات".
هەروەک پەیجەکەى خۆى ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە "دەستگیرکردنەکە لەسەر بڕياری موخابەراتی نەرویج بووە".

|3269 جار خوێندراوەتەوە|