• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

"چاكبوونەوەی یەكجاریی" لە شێرپەنجەی پرۆستات تۆماركرا

\

پیاوێك لە قۆناخێكی پیشكەوتووی شێرپەنجەی پرۆستات رزگاری دەبێ و دەگوترێ "بە یەكجاریی چاكبووەتەوە"، ئەویش دوای ئەوەی پزیشكان شێرپەنجەكەی تووشی شۆك دەكەن، بە پێدانی بڕێكی ئێجگار زۆر لە هۆرمۆنی نێرینەی تێستۆستیرۆن، ئەوەش بەپێی هەواڵی دەیلی تەلەگراف.

ئەنجامە نوێیەكان "چاوەڕواننەكراو" و "ئێجگار سەرسوڕهێنەر و دڵخۆشكەر"ن، چونكە تاكو ئێستا بێبەشكردنی شێرپەنجەكە لە هۆرمۆنی نێرینە ستراتیژی چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات بوو، بەو پێیەی دەگوترا شێرپەنجەی پرۆستات سوود لە هۆرمۆنی نێرینەی تیستۆستیرۆن وەردەگرێ بۆ بەردەوامی و پەرەسەندنی، بەڵام لە رێبازە نوێیەكەدا بڕێكی ئێحگار زۆر لە هۆمۆنەكە ئاراستەی شێرپەنجەكە دەكرێ.

یەكێك لەوانەی لە قۆناخێكی پێشكەوتووی نەخۆشییەكەدا بووە، بەهۆی چارەسەرە نوێیەكە بە تەواوی چاكبووەتەوە و ئێستا هیچ ئاماژەیەكی شێرپەنجەی پرۆستات لە پشكنینەكانی نین. ژمارەیەكی دیكە لە تووشبووان، كە لە قۆناخی پێشكەوتووی شێرپەنجەی پرۆستات بوون، باشبوونی بەرچاو لە دۆخی نەخۆشییەكەیان روویداوە. بەگشتی لە زۆرینەی هەر 47 بەشداربووەكە ئاستی ماددەی (PSA) لە خوێن دابەزیوە، ئەوەش نیشانەی وەڵامدانەوەی ئەرێنیی جەستەیانە بۆ چارەسەرە نوییەكە و ئاماژەیەكیشە بۆ لاوازبوونی شێرپەنجەی پرۆستات.

پرۆفیسۆر سام دێنمید، سەرۆكی تیمی توێژەران لە سەنتەری پزیشكی جۆن هۆپكینز لە باڵتیمۆری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەڵێ "ئامانجمانە سەرەتا بڕێكی ئێجگار زۆری هۆرمۆنی نێرینەی تێستۆستیرۆن ئاراستەی شێرپەنجەكە بكەین، پاشان بڕێكی ئێجگار كەمی ئاراستە دەكەین و تووشی شۆكی دەكەین. ئەنجامەكانیشمان چاوەڕواننەكراو و سەرسوڕهێنەر و دڵخۆشكەرن".

توێژەرەكان دەڵێن قۆناخی داهاتوو لێكۆڵینەوەیە لە میكانیزمی كاركردنی رێگەچارە نوێیەكە و چۆنێتی گۆڕینی بۆ رێگەیەكی ستانداردی چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات.

|1731 جار خوێندراوەتەوە|
چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

ڤیدیۆ؛ قەڵەوترین پیاوی جیهان توانی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزێنێت

ڤیدیۆ؛ قەڵەوترین پیاوی جیهان توانی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزێنێت

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

شارێک لە ئیتاڵیا خانووەکانی بە یەك دۆلار دەفرۆشرێت

شارێک لە ئیتاڵیا خانووەکانی بە یەك دۆلار دەفرۆشرێت

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .