• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-5
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • REKLAMI-180-3
  • REKLAMI-180
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلامی بەلگەکان
  • دوکان بۆ فرۆشتن
  • سەرتاسمان دەوێت
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • reklam180-1

دوو دەستگیراندار لە زاخۆ پێكەوە دەخنكێن

دوو دەستگیراندار لە زاخۆ پێكەوە دەخنكێن

وا بڕیار بوو دوای 15 رۆژی دیكە زەماوەند بكەن، بەڵام قەدەری ئەوان وابوو لە ژوورێكدا پێكەوە بخنكێن.

رۆژی 8/12/2017 هاوار عەبدولكەریم و دلڤین موحسین، كە ئامۆزای یەكدی بوون و زیاتر لە سێ‌ مانگ بوو دەستگیراندار بوون، لە گوندی خێزاڤای سەر بە ناحیەی باتیڤا لە ژوورێكدا بە گازی یەكەم ئۆكسید خنكان.

رۆژهات ئیدریس، ئامۆزا و هاوڕێیەكی نزیكی هاوار بووە، هەندێ زانیاری لەبارەی خنكانی هاوار و دەستگیرانەكەی بە (رووداو) دا و گوتی "كاژێر حەوتی ئێوارەی رۆژی 8/12/2017 بە ئاگاداری خێزانی هەردوولا (هاوار و دلڤین) سەفەرێك بۆ گوندی خیزاڤای سەر بە ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ دەكەن".

وەك ئامۆزاكەی دەڵێت "كاژێر بوو بە 9:30ی شەو باوكی هاوار پەیوەندی  پێوەكردین و گوتی هەرچی زووە بەدوای هاواردا بڕۆن، چونكە قەت هێندە دوانەكەوتووە".

شێرزاد عەبدولكەریم برای هاوار یەكەم كەس بووە كاژێر 10:30ی شەو گەیشتووەتە ئەو شوێنەی دوو دەستگیرانەكەی لێبووە. رۆژهات ئیدریس گوتی "كاتێك برای هاوار دەرگای ئەو ژوورە دەكاتەوە كە هاوار و دەستگیرانەكەی تێدا بوون، ژوورەكە پڕ بووە لە دووكەڵ. هاوار و دلڤین لەسەر زەوی كەوتبوون، هەوڵی دابوو براكەی و دەستگیرانەكەی دەربهێنێ ئەویش لەبەر زۆریی گاز و دووكەڵەكە لە هۆش خۆی چووبوو".

شێرزاد هەروەها گوتی "كە بەهۆش هاتمەوە یەكسەر رامكردە دەرەوە و چەند گوللەیەكم تەقاند، بۆ ئەوەی خەڵك بەهانامانەوە بێن، بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵكی گوندەكان زوو دەخەون كەس نەهات و ناچاربووین دواتر لە رێگەی كەسوكاری خۆم هەردووكمان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی زاخۆ".

ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بە (رووداو) گوت "بەپێی راپۆرتی دادپزیشكی ئەو دوو دەستگیراندارە كە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، هاوار هێشتا دڵی لە لێدان نەكەوتبوو".
بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە زاخۆ تەنیا لەم ساڵەدا ئەمە سێیەمین رووداوی خنكانی هاووڵاتیانە بە گازی ژەهراوی.

پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە. رائیدی مافپەروەر هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاند "هیچ گومانێكمان نییە لە رووداوەكە و تیمەكانمان سەردانی شوێنەكەیان كردووە".

هاوار تەمەنی 26 ساڵ بووە، پێنج برا و سێ خوشكی هەبوون، دلڤینی دەستگیرانیشی كە ئامۆزای بووە، تەمەنی 18 ساڵ بووە و حەوت خوشكی هەبووە، بەڵام هاوار و دلڤین لە خوشك و برایەكانی خۆیان بچووكترینن، زیاتر لە سێ مانگ بوو گرێبەستی هاوژینیان لە دادگای باری كەسی لە زاخۆ تۆماركردبوو.

شێرزاد گوتی "ئەوان پلانیان دانابوو دوای 15 رۆژی دیكە زەماوەند بگێڕن، بەڵام بەداخەوە ئاهەنگیان نەكرد و ماڵئاواییان لێكردین، خۆشییان لێ‌ كردین بە شین

|2998 جار خوێندراوەتەوە|
فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

شـــه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی #پڕۆسته‌یت ||

شـــه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی #پڕۆسته‌یت ||

چیرۆکی ئەم کچە کوردە چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک

چیرۆکی ئەم کچە کوردە چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک

کاتێک سڵاودەکەیت و تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، ئەم ٥ خالەت لەبیر بێت

کاتێک سڵاودەکەیت و تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، ئەم ٥ خالەت لەبیر بێت

گەر هەستت بەم ٦ گۆڕانکاریە کرد لە خۆتدا، یەکسەر بەباوکت بڵێ ژنت بۆ بهێنێت

گەر هەستت بەم ٦ گۆڕانکاریە کرد لە خۆتدا، یەکسەر بەباوکت بڵێ ژنت بۆ بهێنێت

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

چۆن بزانیت ھاوسەرەکەت رقی لێتە

چۆن بزانیت ھاوسەرەکەت رقی لێتە

ئەم جۆرە کچانە با ژورەکەی ماڵی باوکیان نەدەنەوە، چونکە شوو بکەن زوو دەتۆرێن

ئەم جۆرە کچانە با ژورەکەی ماڵی باوکیان نەدەنەوە، چونکە شوو بکەن زوو دەتۆرێن

غەڵەتی کچم غەڵەتی، گەر ئەم ٥ خاڵە نەزانیت و بیر لە شوکردن بکەیتەوە

غەڵەتی کچم غەڵەتی، گەر ئەم ٥ خاڵە نەزانیت و بیر لە شوکردن بکەیتەوە

لە تەمەنی ٤٠ ساڵ نزیکبویتەتەوە؟ تەواو نابێت ئەم کارە بکەیت

لە تەمەنی ٤٠ ساڵ نزیکبویتەتەوە؟ تەواو نابێت ئەم کارە بکەیت

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەک بۆ یوتیوب زیاد دەکرێت

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەک بۆ یوتیوب زیاد دەکرێت

دوایین دەرکەوتنی لۆکە زاھیر

دوایین دەرکەوتنی لۆکە زاھیر

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ