• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

ئەوروپا پڕكردنەوە ددان بە ماددە ئەمەلگەمییەكان سنوورداردەكات

ئەوروپا پڕكردنەوە ددان بە ماددە ئەمەلگەمییەكان سنوورداردەكات

یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە لە نێوەڕاستی 2018 ەوە پڕكردنەوەی ددانی منداڵان و خانمانی دووگیان بە ماددە ئەمەلگەمییەكان قەدەخەبكات، وەكوو رێوشوێنێكی كەمكردنەوەی زیانەكانی جیوە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، ئەوەش بەپێی هەواڵی دۆیچەڤیللەی ئەڵمانی.

ملیۆنان كەس لە جیهاندا ددان پڕدەكەنەوە، كە زۆرینەیان بە بەكارهێنانی مادە ئەمەلگەمییەكانە، كە پێكهاتوون لە جیوە، زیو، قەسدیر، مس و هەندێك ماددەی دیكە. تێكەڵەی ئەم ماددانە پێكەوە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی و كلۆریی ددانەكان بەكاردێ، چونكە ئەم تێكەڵە ئەمەلگەمییە هەم پتەوە و هەم بەكارهێنانی ئاسانە.

بەڵام هەبوونی جیوە لە پێكهاتەی ئەو ماددە ئەمەلگەمییەدا دەمێكە جێگەی مشتومڕی نێوەندە زانستییەكانە. لە دواهەمین بڕیاردا، یەكێتی ئەوروپا بریاریدا بەكارهێنانی ئەو ماددە ئەمەلگەمییە سنووردار بكات و لە یەكی تەمموزی 2018 ەوە بەكارهێنانی بۆ منداڵان و خانمانی دووگیان قەدەخەبكات، جگە لە هەندێك حاڵەتی ئێجگار پێویست.

بەڵام قەدەخەكردنی یەكجارەكیی ئەم ماددە ئەمەلگەمییانە هێشا لە ئەوروپا جێگەی مشتومڕە. بڕیارە گفتوگۆكان تاكو ساڵی 2020 بەردەوامبن و ئەوكات بڕیاربدرێ كە ئاخۆ ساڵی 2030 دەكرێ پزیشكان بە یەكجاری واز لە بەكارهێنانیان بهێنن؟

بڕیارەكە نوێیەكەش بەشێكە لە پلانی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ سنوورداركردنی بەكارهێنانی جیوە، چونكە چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەت لە منداڵان و خانمانی دووگیان.

ماددە ئەمەلگەمییەكان لە نێوەڕاستی سەدەی 19 ەوە لە پزیشكیی دداندا بەكاردێن و ئەوروپا ساڵانە 75 تۆن جیوە بەكاردەهێنێ لە درووستكردنی ماددە ئەمەلگەمییەكانی پڕكردنەوەی ددان.

بەڵام بەشێك لە ئەوروپییەكان و لەنێویاندا كۆمیسیاری ئەوروپا دەڵێن لەبەرئەوەی ماددەكە لە دەمدا بە تەواوی داپۆشراوە، زیانێكی ئەوتۆی نییە و بۆ ئەوەش پشت بە ئەنجامی چەند تویژینەوەیەكی زانستی دەبەستن.

یەكێتی پزیشكانی ددانی ئەڵمانیش دەڵێن بەردەوامدەبن لە بەكارهێنانی ماددە ئەمەلگەمییەكان لە پڕكردنەوەی ددان، چونكە وەك ئەوان دەڵێن تاكو ئێستە ماددەیەكی جێگرەوەی هاوتای نییە لە حاڵەتی وازهێنان لە ماددە ئەمەلگەمییەكان بەكاربهێندرێن.

|2099 جار خوێندراوەتەوە|