• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

له‌ ژاپۆنه‌وه‌ 4 نهێنی دابه‌زاندنی كێشمان بۆ هێناون

له‌ ژاپۆنه‌وه‌ 4 نهێنی دابه‌زاندنی كێشمان بۆ هێناون

ژاپۆنیه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌ جیاوازه‌كانی  ژیاندا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ تێبینی ئه‌وه‌شت كردبێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كێشیان كه‌مه‌و قه‌ڵه‌و نین، ئه‌م چوار خاڵه‌ی خواره‌وه‌ نهێنی ڕێكی جه‌سته‌ی ژاپۆنیه‌كانه‌! 1- گه‌ر وه‌ك سۆمۆ وه‌رزش بكه‌یت، جه‌سته‌ی وه‌ك سۆمۆكانیشت ده‌بێت: سۆمۆكان ئه‌و ژاپۆنیه‌ قه‌ڵه‌وانه‌ن كه‌ یاری زۆرانبازی ده‌كه‌ن، ئه‌وان نانی به‌یانی ناخۆن و كه‌ هه‌ڵده‌ستن له‌ خه‌و وه‌رزشی قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان بۆ ژه‌مێكی زۆر قورسی نیوه‌ڕوان ده‌خۆن، دواتر ده‌خه‌ون و هه‌مان كار دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌و هۆكاری قه‌ڵه‌ویه‌كه‌یانه‌، به‌ڵكوو خواردنی ژه‌مه‌كان له‌ كاتی خۆیی و ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ئاسایی و رێك و پێك چاره‌سه‌ره‌. 2- خۆراك: یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ژاپۆنیه‌كان له‌ ژه‌مه‌كانیاندا پشتی پێده‌به‌ستن میوه‌و سه‌وزه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌ ته‌ندروستی و رێكی. 3- ژاپۆنیه‌كان له‌ كاتی خواردندا هیچ ناخۆنه‌وه‌: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ كاتێك له‌ كاتی نانخواردندا شله‌مه‌نی ده‌خۆیته‌وه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ ترشه‌ڵۆكه‌كان و به‌وه‌ش كرداری هه‌رسكردن قورستر ده‌بێت. 4- حه‌مامی گه‌رم: به‌ڵی حه‌مامی گه‌رم بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به‌ ته‌ندروستی گرنگه‌، ژاپۆنیه‌كان له‌ سه‌ر پله‌ی 38°C  تا وه‌كوو 40°C گه‌رماو ده‌كه‌ن كه‌ بۆ جه‌سته‌گونجاوه‌. 

|2652 جار خوێندراوەتەوە|