• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

ئەم کردارانە بکە بۆ ئەوەی درەنگ پیربیت

ئەم کردارانە بکە بۆ ئەوەی درەنگ پیربیت

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ زوو پیربون‌و چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، به‌رده‌وام تا كاتی‌ مردن بیری‌ لێده‌كرێته‌وه‌‌و له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام  هۆكارگه‌لێك هه‌ن بۆ زوو پیربون‌و چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (مه‌سره‌س) بڵاویكرده‌وه‌، زانایان باس له‌هه‌شت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، كه‌ ڕۆژانه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن‌و به‌هۆیانه‌وه‌ پیربون خێراتر ده‌كه‌ن.

دڵه‌ڕاوكێ‌ به‌رده‌وام ته‌نیا نابێته‌ هۆی‌ ماندوكردنی‌ مێشك، به‌ڵكو له‌شیش باجه‌كه‌ی‌ ده‌دات‌و به‌خێرایی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ زوو پیربون ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ماده‌ی‌ (كۆرتیزۆل) كه‌ به‌هۆی‌ دڵه‌ڕاوكێوه‌ دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام له‌ش ڕوبه‌ڕوی‌ لاوازی‌ به‌رگری‌ ده‌كاته‌وه‌، فشاری‌ خوێنیش به‌رزده‌كاته‌وه‌‌و كاریگه‌ریشی‌ له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌بێت.

به‌كارنه‌هێنانی‌ دژه‌خۆر بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی‌ له‌ش، كه‌ ڕاسته‌وخۆ تیشكی‌ خۆر لێیان ده‌دات، پێست ڕوبه‌ڕوی‌ پیربونی‌ پێشوه‌خت ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ به‌كاربهێنرێت.

زۆر خواردنی‌ شیرنی‌، خواردنی‌ شیرنیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ زیانبه‌خشه‌ بۆ ڕوخسار، چونكه‌ شیرینی‌ هۆكارێكه‌ بۆ وشكبونه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ (كۆلاجین)‌و ڕه‌ونه‌قی‌ پێست ناهێڵێت.

وه‌رزش نه‌كردن، سه‌ڕه‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت ڕۆژانه‌ ئه‌نجامدانی‌ وه‌رزش بۆ ماوه‌ی‌ (30) خوله‌ك ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وكردن‌و فشاری‌ خوێن‌و باشكردنی‌ ته‌ركیزكردن، هاوكات ڕۆڵی‌ هه‌یه‌ له‌پاراستنی‌ ئێسك‌و ماسولكه‌كان‌و دواخستنی‌ چونه‌ ته‌مه‌ن‌و پیربونه‌وه‌.

ڕق‌و كینه‌‌و توڕه‌یی‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ زیان به‌ته‌ندروستی‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات هۆكارێكی‌ دیكه‌ن بۆ زوو پیربون‌و چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌.

پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوڕێیه‌تی‌ هۆكارێكه‌ بۆ دواخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ پیربون، چونكه‌ بونی‌ هاوڕێیه‌تیه‌كی‌ پته‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ حاڵه‌تی‌ خه‌مۆكی‌‌و ماندوكردنی‌ مێشك.

زۆر ته‌ماشاكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جوڵه‌، هۆكارێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن.
ئه‌نجامنه‌دانی‌ سێكس هۆكارێكی‌ دیكه‌یه‌ بۆ زوو پیربون‌و چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌.  

و: شادان مسته‌فا

|2566 جار خوێندراوەتەوە|