• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام ئای ستار
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ئیمتیحانی جنسیە بەریتانی
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلامی تەلەفۆن١
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلامی ٥٧٠
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ریکلامیی ١٨٠
  • ریکلام١٨٠ تازە
  • ریکلامی ١٨-٠٩
  • ریکلام١٨٠-٩٩
  • رەیکلام ١٨٠-١١٢
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • سەرتاش لە بێرمینگەهام
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلام 180-00
  • reklami amozhgari 2-6-2017

بەڤیدیۆ.. فڕۆکەوانێک هێندە سەرخۆشە ئاگای لەخۆی نییە

فڕۆکەوانێکی ئیندۆنیسیا بەشێوەیەکی نامۆ دەردەکەوێت، دوای ئەوەی بڕێکی زۆر خواردنەوەی کهولی خواردووەتەوەو کۆنترۆڵی لەدەستداوە، لە هەمووشی سەیرتر دەیەوێت فڕۆکەکە بهاژوێت بە کۆمەڵێک سەرنشینەوە.

گەشتەکە ناوخۆیی بووە لەنێوان شاری سورابایاو جاکارتا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریدا دەردەکەوێت فڕۆکەوانەکە بەهۆی زۆر خواردنەوەی مادەی کهولییەوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوەو زۆر سەرمەستە، بەنیازیشە ئەرکەکەی خۆی بەجێبگەیەنێت و سەرنشینەکان بگەیەنێتە ئەو شارە، بەڵام دواتر رەتدەکرێتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کاتێک فڕۆکەوانەکە دەچێتە بەردەم خاڵی پشکنینی نێو فڕۆکەخانەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەیپشکنن و هیچ رێگرییەکی لێ ناکەن، تەنانەت هێندە سەرخۆشە کڵاوەکەی و هەندێک لە کەلوپەلەکانی لەدەست دەکەوێتە خوارەوەو بۆی راگیر ناکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پیاوانی نێو خاڵی پشکنینەکە هاوکاری دەکەن و کەلوپەلەکانی بۆ هەڵدەگرنەوە، بەبێ ئەوەی لێی بپرسن کە لە یاسا لایداوەو نابێت بەو شێوەیە فڕۆکە بهاژوێت.

دواتر فڕۆکەوانەکە دەچێتە نێو فڕۆکەکەوە هەندێک قسە دەکات لەکاتێکدا هیچ رستەیەکی بەتەواوەتی دەرنابڕێت، دەستبەجێ سەرنشینەکان لەو حاڵەتە دەترسن و دەنگۆی زۆری لێدەکەوێتەوە، چونکە دەزانن سەرمەستە، هەربۆیە لەو کاتەدا فڕۆکەوانەکە دووردەخەنەوەو فڕۆکەوانێکی تر دەچێتە شوێنی، چونکە دەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ژیانی سەرنشینەکان.

 

 

|654 جار خوێندراوەتەوە|