• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

نیشانەكانی سك پڕی

نیشانەكانی سك پڕی

لەناو ڕۆمە كۆنەكاندا ژنانی تازە لاو لە دوای شوكردنیان گەردانەیەكی زێڕ یان زیویان لە مل دەكرد ئەگەرچی ئەو گەردانەیە بۆ جوانی و زەینەت بوو،بەڵام ئامانجێكی تریشی هەبوو ئەویش بیرو باوەڕی پیرە ژنانی ڕۆمی ئەوە بوو كە لە كاتی سك پڕی دا ئەو گەردانە نیكلییە تەنگ دەبێتەوەو گوشار دێنێت بۆ مل،بەڵام پزیشكەكان چەند هۆكارێكیتر بۆ سك پڕی بەمەبەست دەگرن كە ئەویش نیشانەكانی سك پڕی ئەمانەی خوارەوەن: 1-وەستانی خوێنی مانگانە:وەستانی خوێنی مانگانە لە لایەن ئەو ژنانەی كە بەڕێك و پێكی خوێن دەبینن. 2-گۆڕانكاری لە سكدا:زۆربەیژنان پێش دەستپێكردنی وەستانی خوێنی مانگانە دوو چاری گەورەبوونی دەورو بەری مەمكەكان دەبن و لە دواییدا هەست بە گران بوون و پڕبوونی مەمكەكان دەكەن لە شیر. 3-دڵا تێكەڵاتن: دڵا تێكەڵاتنی بەیانیان بە تایبەتی لە مانگی یەكەم و دووەمدا. 4-گەورە بوونی زگ: گەورەبوون و كشانی تیرەی زگ لە كۆتایی مانگی سێیەمدا. 5-جوولەی كۆرپە:جوولەی كۆرپەلە بەزۆری لە مانگی پێنجەمدا بە شێوەیەكی  ترپەیەكی لاواز لە خوارووی سكدا. 6-میز كردنی بەردەوام:بە تایبەتی لە هەفتەكانی سەرەتایی سك پڕیدا. 7-نیشانە باوەكان:نیشانە باوەكانی سك پڕی بریتییە لە:پەیدابوونی پەڵە لەسەر دەم ەو چاو،ئاوسانی دەست و پێ‌،كەم خەوی،تووڕەبوون،بێ‌ هێزی،سەرئێشە،پەیدابوونی تەڕبوون لە دامێن. وەرگێڕانی:جەلال ئەحمەد بەرزنجی سەرچاوە: الحیات الزوجیە  تالیف: د.نەوال سەعداوی 

|2637 جار خوێندراوەتەوە|