• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام ئای ستار
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ئیمتیحانی جنسیە بەریتانی
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلامی تەلەفۆن١
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلامی ٥٧٠
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • سەرتاش لە بێرمینگەهام
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلام 180-00
  • reklami amozhgari 2-6-2017

ژنێکی دووگیان بە دوو ساڵ دووانەیەکی بوو

ژنێکی دووگیان بە دوو ساڵ دووانەیەکی بوو

لەحاڵەتێکی سەیر و دەگمەندا دوو دووانە لەماوەی دوو ساڵی جیاوازدا لە دایکبوون (لە ساڵی 2016 و 2017)، منداڵێکیان لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ساڵی 2016 هاتەدەرەوەو منداڵێکیشیان یەک خولەک دوای 2017 دێتە دەرەوە.

بەگوێرەی دەزگاکانی راگەیاندن لە ئەمریکا دوو ژن حاڵەتەکانیان وەک یەک بووە، یەکێکیان لە ویلایەتی ئەریزۆنا دەژی و ئەویتریان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژی.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی سان دیگۆ کە لەزاری وتەبێژی نەخۆشخانەی شارب ماری بیرش-ەوە بڵاویکردووەتەوە، سکارلێت ئانی لە 11:56 خولەکی ساڵی 20166 لە دایک دەبێت، بەڵام خوشکەکەی کە لەهەمان سکی دایکیدابووە لە 12:01 خولەکی ساڵی 2017 لەدایک دەبێت، کە ئەمەش دەبێتە سەیرترین حاڵەت، دووانەیەک هەریەکە و لە ساڵێکدا لەدایکبوونەکەیان تۆماردەکرێت.

ئەو وتەبێژە رەتیکردەوە ناوی ژنەکان ئاشکرابکات، بەو پێیەی دەبێت رێز لە تایبەتمەندی کەسەکان بگیرێت.

 بەهەمان شێوە لە ویلایەتی ئەریزۆناش هەمان حاڵەت لە نەخۆشخانەی ساندەر بیردی پزیشکی تۆمارکراوە، منداڵێکیان لە 11:51 خولەکی 2016 و ئەویتریان لە 12:01 خولەکی 2017 لەدایکبووە.

|1083 جار خوێندراوەتەوە|