• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلامی ٥٧٠
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٠ تازە
  • ریکلام١٨٠-٩٩
  • رەیکلام ١٨٠-١١٢
  • reklami amozhgari 2-6-2017

تایبەت بە ئافرەتان: لە ساڵی یەکەمی هاوسەرگیری چی فێربوویت؟

تایبەت بە ئافرەتان: لە ساڵی یەکەمی هاوسەرگیری چی فێربوویت؟

ئەم بابەتە تایبەتە بە ئافرەتان و وردتر ئەوانەی تازە شوویان کردووە یان بەنیازن شووبکەن، هەرچەندە ساڵی یەکەمی هاوسەرگیری بۆ ژن و پیاو هەندێک سەیرە و زۆریش سەختە بەڵام بەهۆی سرووشتی هەستیاری ئافرەتەوە ساڵی یەکەم بۆ ئافرەتان سەختترە کە وادەکات فێری چەند شتێک ببن:

١-  کاتێک پێت  هاوسەرەکەت پێت دەڵێت: ژنەکە یان ئافرەت،  یان کاتێک لای خەڵکانی تر دەڵێت ئەمە ژنی من یان خێزانمە بەلاتەوە سەیر دەبێت، بەتایبەتی کاتێک تۆش دەڵێت کە ئەو مێردی تۆیە لەوانەیە لەسەرەتا شەرم بکەیت و تەریق ببیتەوە بەڵام دواتر هێواش هێواش خۆت ڕادێیت و پێت خۆش دەبێت.

٢-  لە ساڵی یەکەمدا زۆر بەلاتەوە سەختە کە کەسێکی تر فڵچەی ددانت بەکاربێنێت و بێ لەدەرگا دان بێتە ژوورەکەت و وردەکاری ژیانت بزانێت، بەڵام دوایی نەک تەنها ڕادێیت بەڵکو ئەم شتانە دەبنە هۆی زیاتر لێک نزیکبوونەوەتان.

٣-  ئەگەر هەردووکتان کاربکەن و خاوەن دارایی خۆتان بن زۆر بەلاتەوە سەخت دەبێت کە بەدلێکی تەاوا  فراوانەوە هەموو پارەی مووچەکەت بەتەواوەتی بەش بکەیت لەگەڵ کەسێکی ترم بەڵام دوایی سوپاسی خوا دەکەیت کە جگە لە مووچەی خۆت یەکێکی تر قورسایی ژیانت لەگەڵ هەڵدەگرێت.

٤- چوونە ماڵی خەسوو و دەعوەت و میوانی لەناکاو یەکێکی ترە لەو شتە سەختانەی کە دواتر لێیان ڕادێیت.

٥-  لەوانەیە کاتی خۆی گاڵتەت بە هاوڕێکانت کردبێت کاتێک زوو زوو باسیان لە ئاهەنگی خۆیان دەکرد فۆتۆکانیان بەخەڵک پیشان دەدا و شێریان دەکرد بەڵام خۆشت وەکو ئەوان دەکەیت، ئەمەش ئاساییە چونکە یەکجار لە ژیانتدا ئەمە ڕوودەدات بۆیە یادگارییەکانی زۆر لات تایبەت.

٦-لە ناوەڕاستی ساڵ لەوانەیە زۆر جار لەخۆت بپرسیت ئەرێ من لەماڵی باوکم هیچ کەموکورتیم هەبوو باشە بۆچی شووم کرد؟ بەڵام ئەمەش ئاساییە چونکە بەهۆی فشار و بەرپرسیاریەتی زۆرە ئەم هەستە درووست دەبێت.

٧-سەرەتا تۆ هەست دەکەیت کە زۆر زیاتر لەو هیلاکتریت، کاری ناوماڵ دەکەیت و کاری دەرەوەش لەهەمان کات، بەڵام ئەویش لەهەمان کات واهەستد ەکات کە هەموو بەرپرسیاریەتە گەورەکان لە سەر شان و ملی ئەوە، دواتر تێدەگەن کە هەردووکتان هیلاکن بەڵام بەشێوەی جیاواز.

٨- ئەگەر کەسێکی زۆر ئاقڵ و تێگەیشتووش بیت بەڵام تۆ لەم ئەزموونە فێری ئەوە دەبیت کە ڕێزگرتن و میهرەبانی نواندن لەگەڵ یەکتر لەهەموو شتێک گرنگترە.

|1186 جار خوێندراوەتەوە|