• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

بەڤیدیۆ.. بوک و زاوایەکی کورد لە ئاهەنگی گواستنەوەکەیان سەرقاڵی نێرگەلە کێشانن

بەڤیدیۆ.. بوک و زاوایەکی کورد لە ئاهەنگی گواستنەوەکەیان سەرقاڵی نێرگەلە کێشانن

لە شەوە ئاهەنگی بوک و زاوایەک، حاڵەتێکی نامۆ بەدیدەکرێت و دەبێتە جێی سەرنجی ئامادەبووان، دوای ئەوەی بوک و زاوا لەنێو گۆڕەپانی ئاهەنگەکەیاندا نێرگەلە دەکێشن و بەخۆشی و شادییەکی زۆرەوە سەمای لەگەڵ دەکەن.

بوک و زاواکە خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن، سەرەتا هاوڕێیانی زاوا نێرگەلەکە خۆش دەکەن و بەدەستیانەوە دەگرن تا کاتێک بوک و زاوا دێنە نێو میوانەکانەوە، دواتر بوکەخان و کاکی زاوا دەستدەکەن بە نێرگەلەکێشان و سەماکردن.

دواتر کەسێک لە هاوڕێکانی نێرگەلەکە دەبات بۆ زاواو بەدەم مۆسیقایەکی تایبەت بەو ئاهەنگەو لەبەردەم کامێرادا نێرگەلەکە دەکێشێت و دووکەڵ بە با دەکات.

وەک لە  گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبینرێت بوک و زاوا هەر جارێک و یەکێکیان نێرگەلەکە دەکێشن.

مرۆڤ ئازادە چۆن خۆشییەکانی بەرجەستە دەکات، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییە سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و یوتیوبی بۆ خۆی راکێشاوەو وەک حاڵەتێکی شاز تەماشای دەکەن.

نێرگەلە کێشان لەم چەند ساڵەی دوایدا بڵاوبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو گشت کافتریاو شوێنێکی گشتی نێرگەلەی بۆ میوان و سەردانکەرانی لێیە، کە لە پێشتردا تەنها بەزۆری لە وڵاتە عەرەبییەکان بەدیدەکرا بەتایبەت وڵاتی میسر.

 

|1970 جار خوێندراوەتەوە|