• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

خوێندکارێکی تەمەن 13 ساڵ مامۆستاکەی دووگیان دەکات

خوێندکارێکی تەمەن 13 ساڵ مامۆستاکەی دووگیان دەکات

دوای ئەوەی مامۆستایەكی پێشووی ناوەندی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا لەلایەن كوڕە خوێندكارێكی تەمەن 13 ساڵانەوە دووگیان دەبێت، بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

بەپێی هەواڵێكی واشنتۆن پۆست، مامۆستاكە تەمەنی 25 ساڵە و  ناوی (ئەلكساندریا ڤێرا)یە. دوای ئەوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو بە دەستدرێژی سێكسی چڕ بۆسەر منداڵێك بە تاوانبار لەقەڵەمدراوە، سەرەتا ڕووبەڕووی 30 ساڵ بەندكردن بۆتەوە، بەڵام دواتر سزاكەی بۆ 10 ساڵ بەندكردن كەمكراوەتەوە. 

 

ڤێرا ئیعترافی كردووە بەوەی پەیوەندییەكەیان لە نامەی ئینستاگرامەوە دەستیپێكردووە.

دادوەرێك لە دادگایەكی شاری هۆستۆن ڕایگەیاندووە ئەو پێیوانییە ڤێرا، كە پێشتر مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە، مەترسی بێت بۆسەر منداڵان، بەڵام جەختیكردۆتەوە سزادانی مامۆستاكە پەیامێكە بۆ كۆمەڵگای ئەمریكی بەوەی ئەوان دەیانەوێت مامۆستاكان خوێندكاران فێری ڕەوشتی و زانست بكەن.     

ڤێرا كچێكی تەمەن شەش ساڵی هەیە و بە پەیوەندی نێوان دایكی و كوڕەكەی زانیوە و هەندێكجار كوڕەكەی بە باوكی بانگ كردووە. 

لێكۆڵینەوەكان لە كەیسەكە ئەو كاتە دەستیپێكرد كە بەڕێوەبەرەكەی ڤێرا  لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا سەرەداوێكی دەستكەوتووە و ناوبراو بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە ئەو سكی پڕ بووە و دواتر لەباری بردووە. 

 

وێنەی مامۆستاکە

40c2c8c29fa09dcae3f0ffeeb287df48

|4431 جار خوێندراوەتەوە|