• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

سکایپ گۆرانکاری گەورەی کرد

سکایپ گۆرانکاری گەورەی کرد

کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، بەمەبەستى ناچارکردنى بەکارهێنەران بۆ  بەرزکردنەوەى وەشانى بەرنامەى"سکایپ"بڕیاریداوە، وەشان(ڤێرژن)ە کۆنەکان لە١ى ئازار لەکاربخات.

کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لەبڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاندوە، لە١ى ئازارى داهاتوودا بەکارهێنەرانى وەشانى ٧.١٦ى بەرنامەى سکایپ کە بەکۆنترین وەشان دادەنرێت بۆ سیستمى ویندۆز، هەروەها وەشانى ٧.١٨ ى سیستمى ماک کە ئەویش کۆنترین وەشانییەتى لەو سیستمە چیتر ناتوانن بەکاریانبهێنن، چونکە کۆمپانیاکە ڕایاندەگرێت.

ئەو کۆمپانیایە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە "ئەگەر ئێوە یەکێکن لەبەکارهێنەرانى ئەو وەشانە ئەوا دەتوانن وەشانە نوێیەکە دابەزێنن".

بڕیارەکەی کۆمپانیاکە لەمیانەى ستراتیژى نوێیگۆڕینى بەرنامەى سکایپدایە لەخزمەتگوزارى پەیوەندى لەنێوان تاکەکاندا.

مایکرۆسۆفت ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ زیادکردنى ئەم گۆڕانە نوێیەدا کۆمەڵێک چاکسازى و تایبەتمەندى نوێى بۆ ئەو بەرنامەیە زیادکردووە، وەک باشتر کردنى کارکردن و کوالیتى لەڕێگەى دووبارە دیزاینکردنى ژێرخانى بەرنامەکە و خێراکردنى لەڕووى کار و وەڵامدانەوەدا.

لەوەشانە نوێیەکى بەرنامەى سکایپدا، ئەم چەند تایبەتمەندییە نوێیانەى تێدایە وەک ئەنجامدانى پەیوەندى ڤیدیۆى بەکۆمەڵ لەڕێگەى مۆبایلەوە، گفتوگۆى بینەرى بەکۆمەڵ، خەزنکردنى نامەى ڤیدیۆى و تواناى بەشداریکردن بەفایلەکان بەشێوەی ڕاکێشانیان.

|723 جار خوێندراوەتەوە|