• ENJAZA
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

چەند ئامۆژگاریەك بۆ تووشبووانی كۆڵۆن

چەند ئامۆژگاریەك بۆ تووشبووانی كۆڵۆن
خەڵكێكی زۆر بەدەست نەخۆشیەكانی كۆڵۆن و ئازارەكەیەوە دەناڵێنن، سەرەرای ئەوەی تووشی هەڵئاوسان و غازاتێكی زۆر دەكات، كرداری هەرس تێكدەدات و نەخۆش هەست بە كێش قورسی دەكات لە گەدە و ریخۆڵەیدا.

نیشانەكانی نەخۆشی كۆڵۆن:
گرانی هەرس كردنی خۆراك و هەڵئاوسانی سك.

هەست كردن بە ئازار لەكاتی هەرسدا، توشبوون بە قەبزیەكی زۆر یان سكچوون.

حەساسیەت دژی كۆمەڵێك خۆراك كاتێك كە دەیخۆیت.

هەست كردن بە تەنگە نەفەسی و بێزاری لە هەناسەداندا، ترشانی گەدە.

دروستبوونی ئازار لەخوارووی سكدا.

چەند ئامۆژگاریەك بۆ تووشبووانی كۆڵۆن:
خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پێكهاتەی ریشاڵی وەك میوە و سەوزە و زەڵاتە.

كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی دەبێتە هۆی هەڵئاوسان، وەك پاقلەمەینەكان و نیسك و فاسۆلیا و نۆك و زۆری تر، كە دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی كرداری هەرس.

كەمكردنەوەی خوارنەوەی چا و قاوە.

دووركەتنەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە غازیەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە.

دووركەوتنەوە لە دوودڵی و بێزاری و خەمۆكی و دڵەراوكێ، یاخود لەو شتانەی كە بارێكی دەروونی ناهەموار بۆ دروست دەكات.

كەمكردنەوەی خواردنی خێرا و چەورەكان، بیبەری تون و بەهارات.

پێویستە چی پەیرەو بكەیت؟
هەندێك خواردنی سروستی هەیە یارمەتیدەرە بۆ لابردن و كەمكردنەوەی كۆڵۆن، وەك خواردنی زەنجەفیل جا بەهەر شێوازێك بێت كاریگەریەكەی خێرایە.

تۆوی كەتان، یەكێكە لەو پێكهاتانەی سودێكی زۆر باشی هەیە، دەكرێ رۆژانە 3 كەوچكی گەورەی هارراو لەگەڵ ئاودا تێكەل بكەیت و بیخۆیتەوە، چونكە رێگری لەهەوكردن دەكات.

خواردنی هەنگوین كە یەكێكە لە باشترین رێگە چارەكان بۆ زۆر نەخۆشی، رێگە لە دروستبوونی غازاتی سك دەگرێت، دەكرێت لەدوای هەر ژەمێك كەوچێكی گەورەی لێ بخۆیت.

هەوڵبدە پێش هەموو ژەمە خۆراكێك زەڵاتە بخۆ، تا رێگری بكات لە هەڵئاوسان و ئازار بەتایبەتی كاتێك ئەو خۆراكانە دەخۆیت كە زیانی بۆ كۆڵۆن هەیە.

هەوڵبدە بەگەدەی خاڵی برێك ئاوی زۆر بخۆرەوە، بەتایبەتی لە بەیانیاندا، رۆژانە لایەنی كەم 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، بەڵام هەرگیز نەكەیت لەسەر نان خواردن بیخۆیت، چونكە كرداری هەرس تەواو تێك دەدات.

خواردنی چەند بادامێك لە بەیانیاندا پێش نان، یەكێكە لە چارەسەرە بەسوودەكان، رێگە لە هەڵئاوسان و قەبزی و تێكچوونی كرداری هەرس دەگرێت.
|3798 جار خوێندراوەتەوە|
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا