• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام ئای ستار
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ئیمتیحانی جنسیە بەریتانی
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلامی تەلەفۆن١
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلامی ٥٧٠
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • سەرتاش لە بێرمینگەهام
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلام 180-00
  • reklami amozhgari 2-6-2017

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد دەکات

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد دەکات

کۆمپانیاى ئینستاگرام دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەى تایبەتمەندییەکى نوێ کە بەهۆیەوە بەکاربەرانى تواناى بڵاوکردنەوەى زیاتر لەوێنەیەکیان دەبێت لەبرى ئەوەى تەنها یەک وێنەیەک بڵاوبکەنەوە.

ئینستاگرام ئەم تایبەتمەندییە نوێیەى خستووەتە تاقیکردنەوەوە لەسەر سیستمى"ئەندرۆید"، بەجۆرێک کە لەئێستادا بەکاربەرانى ئەم بەرانامەیە دەتوانن ئەلبومێکى وێنەیى نوێ دروستبکەن کە زیاتر لەوێنەیەک لەخۆدەگرێت تاوەکو بتوانن لەیەک بڵاوکراوەدا بڵاویان بکەنەوە.

ئەم تایبەتمەندییە تاقیکارییە هەموو تایبەتمەندییەکانى بەرنامەى ئاسایى ئینستاگرامى ئێستا لەخۆ ناگرێت، بۆیە لەئێستادا هیچ ڕوون نییە کە چۆن ئەو بڵاوکردنەوەیەى ئەلبوومە وێنەییانە بڵاودەکرێنەوە لەسەر هەژمارى بەکاربەراندا یان کورتەى بەشدارییەکان بەرامبەر فۆڵۆوەکاندا.

بەپێى ئەم تایبەتمەندییە نوێیەى بەرنامەى ئینستاگرام بێت، بەکاربەران دەتوانن تا ١٠ وێنە لەهەژمارە تایبەتەکەى خۆیاندا بڵاوبکەنەوە و هەروەها دەشتوانن هەمان ڕێژە لەڤیدیۆ بڵاوبکەنەوە لەیەک بڵاوکراوەدا"پۆست"، بەجۆرێک کە ڕێگەیان پێدەدرێت کە سەرپشک بن لەهەڵبژاردنى کۆمەڵێک هۆکارى جیاواز لە وێنە یان ڤیدیۆ کە لەناو مۆبایلەکانیاندا بوونیان هەیە.

بەشێوەیەکى فەرمى کۆمپانیاى ئینستاگرام کاتى ڕاگەیاندنى ئەو تایبەتمەندییە نوێیەى ڕانەگەیاندووە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو کۆمپانیایە هەوڵدەدات لەم ماوەیەى دواییدا زۆرترین ڕێژەى بەکاربەران ڕابکێشێت لەڕێگەى زیادکردنى کۆمەڵێک تایبەتمەندى جۆربەجۆرەوە لەسەر ئەو بەرنامەیەدا.

ئەوەى جێى باسە کە ڕاپۆرتێکى نوێ ئاماژەى بەوە داوە کە ئینستاگرام سەرکەوتوو بووە لەخستنەڕووى تایبەتمەندى"Stories"لەڕاکێشانى بەکاربەرانیادا وەک ڕکابەرییەک بۆ بەرنامەى"سناپ چات"، بەوەش ڕێژەى بەکاربەرانى لەڕۆژێکدا گەیشتووەتە ١٥٠ ملیۆن بەکاربەر.

|370 جار خوێندراوەتەوە|