• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-5
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • REKLAMI-180-3
  • REKLAMI-180
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلامی بەلگەکان
  • دوکان بۆ فرۆشتن
  • سەرتاسمان دەوێت
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • reklam180-1

چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ ئه‌و خانمانه‌ی‌ حه‌زیان له‌قژ ره‌نگ كردنه‌

چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ ئه‌و خانمانه‌ی‌ حه‌زیان له‌قژ ره‌نگ كردنه‌

قژ ره‌نگكردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕینێكی گه‌وره‌یه‌ له‌شێوه‌تدا، زۆرجار ئه‌نجامدانی مایه‌ی دووڵی و نیگه‌رانییه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن. شاره‌زایانی كۆمپانیای "ویلا كولیسۆن" ی میكیاژ، چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی ئاسانیان ئاماده‌كردوه‌ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی دوودڵن و ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار خۆیان له‌ماڵه‌وه‌ قژیان ڕه‌نگ بكه‌ن.  ئامۆژگاریه‌كانیش ئه‌مانه‌ن..  یه‌كه‌م: با یه‌كه‌م ئاڵوگۆرت به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی نه‌بێت ره‌نگكردنی قژ، گۆڕانكاریه‌كی زۆر دیاری شكڵه‌.. ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجارته‌ قژت ڕه‌نگده‌كه‌یت، ده‌بێت ره‌نگێك هه‌ڵبژێریت كه‌نزیك بێت له‌ڕه‌نگی ئێستای قژته‌وه‌، یان تۆختر یان كاڵتر، یان بریقه‌دار تر.. چونكه‌ ئه‌م ده‌ستكاریكردنه‌ چه‌ندێك كه‌میشه‌، ئه‌وه‌نده‌ پێته‌وه‌ دیار ئه‌بێت. دووه‌م: بۆیه‌ی نیمچه‌ هه‌میشه‌یی بكه‌، ئه‌گه‌ر قژت ره‌نگده‌كه‌یت بۆ ویستێكی كاتی، سه‌ره‌تا به‌ره‌نگی نیمچه‌ هه‌میشه‌یی ده‌ستپێبكه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌كه‌م: چونكه‌ ئه‌م جۆره‌، ئه‌گه‌ر به‌دڵت نه‌بوو به‌ئاسانی ئه‌ڕوات.. ..دووه‌م: ئه‌م جۆره‌ ره‌نگه‌، ده‌ستكاریه‌كی ریشه‌یی ره‌نگی قژت نیه‌ و به‌ سروشتی ئه‌تهێڵێته‌وه‌. سێیه‌م: ره‌نگی كراوه‌ هه‌ڵبژێره‌ و ڕه‌نگی زۆر تاریك هه‌ڵمه‌بژێره‌ ره‌نگی كراوه‌، ئه‌گه‌ر به‌دڵت نه‌بوو، چاككردنه‌وه‌ی ئاسانه‌، زۆربه‌ی جار ره‌نگی سه‌ر پاكه‌ته‌كان، تۆختره‌ له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كه‌ تاوه‌كو راستیه‌كه‌ی، بۆیه‌ ره‌نگێكی كاڵتر له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كه‌ هه‌ڵبژێره‌ له‌و ره‌نگه‌ی له‌ئه‌سڵدا ئه‌ته‌وێت بۆت ده‌ربچێت.. ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌چاره‌سه‌ركردنی ره‌نگی تۆخ ئه‌سته‌مه‌، هه‌م زیان به‌قژه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت هه‌م كاتیشی زۆر ئه‌وێت. چواره‌م: بیرت نه‌چێت، ره‌نگی قژ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ئه‌گۆڕێت حه‌زی له‌ره‌نگی قژی هاوڕێكه‌ت هه‌یه‌؟ ده‌توانیت ئه‌و ره‌نگه‌ت ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ به‌كڕینی هه‌مان پاكه‌تی ئه‌و ڕه‌نگه‌ی ئه‌و، چونكه‌ كارلێكردنی ره‌نگی قژ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ئه‌گۆڕێت، واته‌ ره‌نگه‌كانیش ئه‌گۆڕێت، بۆیه‌ ده‌بێت حساب بۆ چه‌ند شتێك بكه‌یت، وه‌ك جۆری قژت، ره‌نگی سه‌ره‌كی قژت، ئه‌و ره‌نگانه‌ی پێشتر لێت داون، چونكه‌ یه‌ك جۆر ره‌نگ دووجار وه‌ك خۆی ده‌رناچێته‌وه‌.. بیرت نه‌چێت، ئه‌نجامی كۆتایی ره‌نگی قژت په‌یوه‌سته‌ به‌ره‌نگ و شێوه‌ی ئه‌سڵی قژته‌وه‌. پێنجه‌م: ره‌نگێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێست و چاوت ئه‌وانه‌ی چاویان شین و سه‌وزه‌، شكڵیان له‌گه‌ڵ ره‌نگی سارددا ئه‌گونجێت، ئه‌وانه‌شی چاویان تۆخه‌، ره‌نگی گه‌رمیان لێدێت بیرت نه‌چێت برۆش گرنگه‌.. ده‌بێت جیاوازی ره‌نگی قژ و برۆكانت ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ده‌ربكه‌وێت، چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا وا ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ره‌نگێكی هه‌ڵه‌ت هه‌ڵبژاردوه‌. سه‌رچاوە 

|917 جار خوێندراوەتەوە|