• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • krd travel
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

به‌ڤیدیۆ.. كچێكی به‌شداربووی فیلمه‌ سێكسییه‌كان ژیانی خۆی ئاشكرا ده‌كات

به‌ڤیدیۆ.. كچێكی به‌شداربووی فیلمه‌ سێكسییه‌كان ژیانی خۆی ئاشكرا ده‌كات

بری ئۆلسۆن ئەستێرەی بەناوبانگی پێشووی فیلمە سێكسییه‌كان چیرۆکی ژیانی خۆی دوای وازهێنانی لە به‌شداریكردن له‌و فیمانه‌دا دەگێڕیتەوە و به‌نامه‌ش ژنان له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌. لەساڵی ٢٠١١ بری ئۆلسۆن کە یەکێکە لە گرووپی کچان لەگەڵ چارلی شین ئەستێرەی ئەمریکی لەگەڵ چەند خانمێکی تر لە خانویەکدا ژیاون و فلمی سێكسیان دەرهێناوە. بری ئۆلسۆن لەوتەیەکیدا دەڵێت: پێش ئەوەی واز لەچارلی شین و کاری دەرهێنانی فیلمە وروژێنەراکان بهێنم مانگی ٣٠ بۆ ٦٠ هەزار دۆلارم هه‌بوو. هەروەها ئۆلسۆن ئاماژەدەدات کە هەوڵیداوە بچێتە نێو ژیانێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر و واز لەکارەکەی بهێنێت، بەڵام ئاسان نەبوە، هەربۆیە ئۆسلۆن چیرۆکی ژیانی ڕاستی خۆی كه‌ چۆن بەشداریکردوە له‌ فیلمه‌ سێكسییه‌كاندا بڵاوكرده‌وه‌. له‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌دا ئه‌و كچه‌ داوا له‌ كچان ده‌كات كه‌ دووربن له‌ به‌شداریكردن له‌ دروستكردنی فیلمی سێكسی و به‌كارێكی خراپی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات. بری ئۆلسۆن ئاشکرای دەکات، لەدوای وازهێنانی لەکارەکەی، دەبینێت گەڕان بەدوای هاوڕێی نوێ و باش لەگەڵ کارێکی نوێ و پاک زۆر قورسە، بەتایبەت کە خەڵکی ناوچەکە دەیناسن و دەزانن ڕابردوی چۆنە بە کەسێکی ناشرین و بە چەند نازناوێکی نابەجێ لەقەڵەمیی دەدەن،. هەربۆیە بەپێی ئەو شتانەی ڕوبەڕوی بۆتەوە ئۆلسۆن گەشتە ئەو بڕوایەی کە ناتوانێت ڕوبەڕوی جیهان ببێتەوە، چونکە خەڵکەکە بەشێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکەن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە ڕابردوییدا کاری دەرهێنانی فیلمی وروژێنەری کردوە. هەربۆیە بری ئۆلسۆن نامە بۆ خانمان دەنێرێت کە بەشداری فیلمە وروژێنەرەکان نەکەن و دور بکەونەوە لەو کارانە بۆئەوەی ژیانێکی ئاسایی دور لە کێشە هەیان بێت. - 

 

 

|10776 جار خوێندراوەتەوە|