• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

خۆراکێک ٢٠ ساڵ تەمەنی جگەرمان گەنجدەکاتەوە

خۆراکێک ٢٠ ساڵ تەمەنی جگەرمان گەنجدەکاتەوە

جگەری مرۆڤ گەورەترین ئەندامی جەستەیە و زیاتر لە ٥٠٠ کاری جۆراو جۆر و گرنگ لەناو جەستەمان دەکات و زۆربەی شارەزایان پێیان وایە پاراستنی تەندروستی جگەر تەمەنی مرۆڤ درێژدەکات و لەچەندین نەخۆشی بەدورماندەکات . لە گرنگترین کارەکانی جگەر پاکردنەوەی لەشە لەژەهر پڵاتنی خوێن لەمادەی زیانبەش و هۆرمۆنەکان و پرۆتینەکان ڕێکدەخاتەوە و دەریان دەداتە نا وخوێن و تاکە ئەندامیشە لەپاش تێکچون یان بریندار بون خۆی چاکدەکاتەوە . خواردنی تەمەرهیند : ئەم خۆراکە لە چەند ناوچەیەکی ئاسیا و ئەفریقیا بەرهەم دەهێنرێت و سودێکی یەکجار زۆری بۆ جگەر دەبێت و چارەسەری سەرجەم کێشەکانی دەکات و لە چەوری دەیپارێزێت . سودەکانی خواردنی تەمەرهیند : •چارەسەری تێکچونی گەدە دەکات و تەنها کەمێک لەئاودا دەکوڵێنین و چەند کەوچکێک دەخۆین . •چارەسەری تێکچونی هاوسەنگی ترشی جەستە دەکات . •سودی زۆری بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا دەبێت . •ڕێژەیەکەی یەکجار زۆر ڤیتامین C تێدایە و وەک دژە ئۆکسانێکی گرنگ کاردەکات و پوکمان لە نەخۆشی دەپارێزێت . •سودی زۆری بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەبێت . •تەمەرهیند ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانیان تێدایە و کاریگەریان دژی دروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان دەبێت . •تەمەرهیند ڕێژەیەکی زۆر مادەی ئاسن و ماگنیسۆم و سیامین و پۆسفۆر و ڕیشاڵەکان و کالیسۆم و نیاسینی تێدایە -

|3147 جار خوێندراوەتەوە|