• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

ئەو خۆراکانەی لە تەمەنی پیریدا مێشک دەپارێزن

ئەو خۆراکانەی لە تەمەنی پیریدا مێشک دەپارێزن

پزیشکێکی بەناوبانگی بەریتانی، ئاماژە بەو خۆراکانە دەدات کە توانی بیرکردنەوە و سەرنج زیاد دەکەن و مێشک دەپارێزن. کاساندرا بارنیس، پزیشکێکی بەناوبانگی بەریتانی، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەوانەی بە تەمەن کەوتوون و توانای سەرنج و بیرکردنەوەیان لاواز بووە، دەتوانن توانا و تەندروستی مێشکیان بپارێزن بێ ئەوەی پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی بێت. ئەو پزیشکە، ھێما بۆ ئەوە دەکات کە ئەو خۆراکانەی ڤیتامینی (B12) لەخۆ دەگرن، بۆ مێشک زۆر بەسوودن، بەتایبەتی ئەوانە کەوتونەتە ناو تەمەنەوە، ئەو ڤیتامینە بۆ تەندروستی مێشک زۆر پێویستە، چونکە خانەکانی مێشک لە لەناوچوون دەپارێزێت و پارێزگارییان لێدەکات. ھاوکات ئەو پزیشکە باس لە ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا 3 دەکات، کە ئەویش بۆ مێشک زۆر پێویستە، ئەمانەش لە ڕۆنی ڕووەکی و ماسییە چەورەکاندا ھەن. ھەروەھا، کاساندرا بارنیس، باس لە تۆوی کولەکە دەکات، کە بە ھەمانشێوە بۆ خواردنی بە ڕێکی، بەھۆی دەوڵەمەندی بە کاتیوناتی مەگنیسیۆم، سوودی بۆ مێشک ھەیە و یارمەتی ناردی ئاڕاستە لە مێشکەوە بۆ لەش دەکات، لەگەڵ ئەوەش بە سەرچاوەی زینگ دادەنرێت، جگە لەمانەش، ھێلکە، شوکلاتەی ڕەنگ تێر و ڕووەکە ئاوییەکان، سوودیان بۆ توانای مێشک زۆرە، بەھۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکانی کۆمەڵەی (B)، ھەروەھا ڕووەکە دەریاییەکان، بە یۆد دەوڵەمەندن، ئەمەش یارەمەتی یادەوەری دەدات. -

|1587 جار خوێندراوەتەوە|