• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

زیانه‌كانی سوراو بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

زیانه‌كانی سوراو بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

سوراو به‌ هۆی ئه‌و ماده‌ كیمیاییانه‌ی له‌ پێكهاته‌كانی دروست كردنی دایه‌ چه‌ندین زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك سیسته‌می به‌رگری تێكده‌شكێنن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بوونی شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌. پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن زیاتر له‌ ده‌یان جۆری سوراو هه‌یه‌ و هه‌مووشیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی پێست و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌،  پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن سوراو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌ش هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و دایكانه‌ منداڵی شیره‌ خۆره‌یان هه‌یه‌ و سوراو به‌كار ده‌هێنن زیانی ته‌ندروستی به‌ كۆپه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك ده‌ڵێن، سوراو كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كه‌م ده‌چێته‌ ماسولكه‌ و مێشكی مرۆڤه‌وه‌، له‌پاش چه‌ند ساڵێك كۆده‌بێته‌وه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ نه‌خۆشی‌، ئه‌و دایكانه‌ی‌ شیری‌ خۆیان ده‌ده‌نه‌ منداڵه‌كانیان گه‌شه‌ی‌ منداڵه‌كانیان كه‌م ده‌بێت.

|1564 جار خوێندراوەتەوە|