• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەندێک خۆراک مەخۆ

لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەندێک خۆراک مەخۆ

سوڕی مانگانەی خانمان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە لەڕووی تەمەن و یەکسانی هۆڕمۆنەکان و ماوەی سوڕەکان، بەڵام بە گشتی هەموو خانمێک مانگانە کەمتر یان زیاتر دەچێتە ئەم سوڕەوە و لەڕووی تەندروستیشەوە  وەستانی ئەم سوڕە یان هەر کێشەیەکی دیکە مەترسی هەیە.

سوڕی مانگانە لەو خانمانەی بەرەو تەمەنێکی گەورە دەچن نامێنێت، بەڵام مەترسی هەیە ئەگەر لەتەمەنێکی کەمدا بووەستێت، توێژینەوەیەکی نوێ باس لەوە دەکات کەبەشێکی زۆری وەستانی سوڕی مانگانە و یان نەبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر و دوواکەوتن بەهۆی جۆری خۆراکەوەیە هەر بۆیە گرنگە خانمان زۆر بەئاگابن.

چەوری کاریگەریەکی بەهێزی لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و ئەو خانمانەی بەڕێژەی کەمتر لە 12% چەوری لە لەشیاندا کۆدەبێتەوە، زۆر کات بەدەست ناڕێکی هۆڕمۆنەکانیانەوە دەناڵێنن، بەڵام باشترین ڕێژەی چەوری لە لەشدا 18-25%، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەمی یان زۆری چەوری کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و ناڕێکی لە سوڕی مانگانە دروست دەکات.

ئەنجامدانی وەرزش زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەهەموو تەمەنێکدا، بەڵام زیاد لە سنوری توانای لەش وەرزش کردن و ناڕێکی ژەمی خۆراکی تەندروست و لاوازی کانزای پێویست لە ئێسکدا، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لەش و هۆڕمۆنەکان.

بەردەوام هەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆ کەڕێژەی چەوری بەسوودی تێدایە و نابێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە و هێزیش پێ دەدات، وەک زەیتی زەیتون زەیتی ئەڤۆگادۆ و بادام و گوێزی هیندی، ماسی بەهەمو جۆرەکانیەوە، لەهەمانکاتدا گۆشتی سوری ئەو ئاژەڵانەی ڕووەکین چەوریەکەی زیانی بۆ هۆڕمۆن نییە و خواردنی ئاساییە، بێگومان بەبڕی پێویستە کەنەبێتە هۆی نەخۆشی دیکە، بەشێکی دیکە لەو خۆراکانە چەرەساتە کە سەرچاوەیەکی باشی چەوری بەسوودە.

بەپێی زانیاریەکانی نێو توێژینەوەکەش باس لەوەدەکرێت کە دڵەڕاوکێ  و باری دەروونی کاریگەری سەرەکی لەسەر هۆڕمۆن هەیە و دەبێتە هۆی ناڕێکبوونی.

بەکارهێنانی پاکەرەوەی ناتەندروست بۆ شوێنە هەستیارەکانی لەش زیانی زۆری هەیە و کاریگەری لەسەر یەکسانی هۆڕمۆنەکان هەیە، هەربۆیە دەبێت زۆر بەئاگابیت.

بۆ ئەوەی  ئاسانتر سوڕی مانگانەت تەواو بێت و تووشی وەستان هەوڵبدە ئەم خۆراکانە مەخۆ یان کەمی بکەرەوە؟

شیر و سەرچاوەکانی کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان و ناڕێکی دەکات و دەیوەستێنێت.

شەکر کە ئەو پێکهاتانەی شەکری زۆرە بەبڕی پێویست بخۆ وەک هەندێک جۆری میوە و سەوزە، چونکە دڵنیابە زیادبوونی ئاستی شەکر لە لەشدا ڕاستەوخۆ زیان بە هۆڕمۆنەکان دەگەیەنێت.

هەموو ئەو خۆراکانەی پێیان دەوترێت دروستکراو وەک چیپسی پەتاتە و خواردنی خێرا و گۆشت و خواردنەکانی قوتو

|1624 جار خوێندراوەتەوە|