• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

ئایا لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە یان تێکی دەدات؟

ئایا لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە یان تێکی دەدات؟

زۆرجار ھەندێک قسە واباوە کە لیمۆ و ترشەمەنییەکان، کاریگەری باشیان لەسەر ددان ھەیە و سپیان دەکاتەوە، بەڵام پزیشکێکی پسپۆڕی ددان، ئەو قسانە ڕەت دەکاتەوە و کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی لیمۆ، ئاشکرا دەکات. د. ھیدایەت بابەکر بلباس، پسپۆڕی جوانکاری ددان و مامۆستای لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "زۆر جار بابەتی وا لە ئینتەرنێـت دەبینی کە گوایە لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، بەڵکو لیمۆ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ددان ھەیە" ئەو پزیشکە، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕاستە لیمۆ لەڕووی تەندروستییەوە سوودی زۆرە، بەڵام بۆ ددان، کاریگەری نێگەتیڤی ھەیە، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدان و توانەوەی چینی سەرەوەی ددان، کە چینێکی ڕەقە، بەڵام ئەگەر کەسەکە وەک چارەسەر لیمۆی بۆ دانرابوو، دەبێت دوای خواردنی لیمۆ یان شەربەتەکەی، ئاو بخواتەوە و غەرغەرە بەئاو بکات". گوتیشی: "بەھەمان شێوەیە، گشت ترشییەکان، وەک لێموندزی و سماق و ترشییەکان، کاریگەری خراپی ھەیە، بەڵام لیمۆ کاریگەرییەکی لە ڕادەبەدەر خراپی ھەیە

|1772 جار خوێندراوەتەوە|