• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

20 نیشانەی باوی (گشتی) نەخۆشی شیرپەنجە

20 نیشانەی باوی (گشتی) نەخۆشی شیرپەنجە

نەخۆشی شیرپەنجە بە یەکێــــکە لە هۆکارە سـەرەکیەکانی مردن دادەنرێ لە جیهاندا. دیاریکـــــــردنی زووی نــەخۆشی شــــــیرپەنجە چانسی سەرکەوتن هەیە لە چارەسەرکردنیدا. دەتوانرێ لە ڕێگەی پشکنینە پزیشیکیەکانەوە دەست نیشان  بکرێ ڵەگەڵ ئەوەیشدا هەندێک نیشانە زانراوە کە دەرخەری یان هەبوونی نەخۆشی شـــیرپەنجەیە کە نابێت پشت گوێ بخرێت و پێــــویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشـــــک بکرێت.  ئەو نیشانانەی کە نابێت پشت گــــوێ بخرێ و دەخـــــەری شیرپەنجەن؛ 1ـ ئازاری سنگ یان کۆکەی درێژخایەن ؛ هەرچەندە کۆکەی زۆر نیشانەیە بۆ هەوکردنی ڕێرەوی هــــەناسە،  ئەگەر ئەم نیشانانە بۆماوەیەکی زۆر بێت ئەوا ڕەنگە نیشــــــانەیەکی مەترسیدار بێت وەک هـــــەبوونی لـــوو لە ســییەکاندا یان شـــیرپەنجەی خـــــوێن . ئەو نەخۆشانەی کە شـێرپەنجەی ســـــیەکانیان هەیە زۆر جار هەست بە ئازاری سنگ دەکەن لەکاتی جوڵاندنی شانەکانیـــــان یان بەرز کردنەوە یان نزم کردنەوەی دەستەکانیان. 2ـ کورت بوونی هـــــــــــــەناسەدان  یان خیزە خیزکردن ؛ نیشانەکانی شێرپەنجەی سی بریتیە قورسی هەناسەدان و خیزە خیزکردن بۆ ماوەیەکی زۆر. 3ـ قورسی و هەســـت کردن بە ئازار لەکاتــــــــی قوتدانی خواردندا کە ئەم نیشانانەیش پەیوەستە بە شـــێرپەنجەی سییەکان و گەروو و سورێنجک. 4ـ هەوکردنی زۆر و دوبارەبونەوەی تا (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش) ؛ تووشبوون بە هەوکردنی زۆر و درێژ خایەن نیشانەی شێرپەنجەی خوێنە کە ئەمیش دەبێتە هۆی ڕێگری بۆ سیستەمی بەرگری لەش. 5ـ نەوەستانەوەی خوێنبەربوون و سووربوونەوەی پێست ؛ یەکێکیترە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن کە دەرخەری کێشەیە لە خرۆکە سوورەکانی خوێن لە ناوەوەی لەش. 6ـ هەبوونی گرێ لە بن باڵ یا سەرەوەی ڕان یان مـــــل یان هەوکردنی لـــــمیفەگرێکان کە ئاماژەیە بۆ نیشانەکانـــــــی شیرپەنجە. 7ـ نائاسای لە کێشی لەش و ئاوسانی سک ؛ ئاوسانی سک بۆ ماوەیەکی زۆر و زۆر دوو بارەبوونەوەی لە ئافرەتاندا دەڵێن یەکێکە لە نیشانەکانی شیرپەنجەی هێلکەدان. 8ـ بێهێزی  شەکەتی درێژخایەن کە هۆکارەکەی جوڵە وکەم خــــەوی نەبێ ئەوا یەکێکە لە نیشانەکانــــی نەخۆشــــــــی شیرپەنجە. 9ـ ئازاری ناوچەی سک و حەوز ؛ گرژبوونی ماسوولکەکانی حەوز و سک بۆ ماوەیەکی زۆر دەرخەری شــــــێرپەنجەی هێلکەدان لە ئافرەتاندا. هەروەها ئازاری سک پەیوەستە بە شێرپەنجەی خوێنەوە. 10ـ نان نەخواردن و هەست کردن بەتێری ؛ بەتایبەتــــی لە ئافرەتاندا ئەگەر بۆ مـــــاوەیەکی زۆر بەردەوامــــــبیت ئەوا نیشانەیە بۆ شیرپەنجەی هێلکەدان . 11ـ دابەزینی کێشــــی لەش لەپڕ (لە ماوەیەکی کورت دا) ؛ دابەزینی کێشی لەش بەبێ هیچ هۆکارێک ئەوا نیشانەیە بۆ شیرپەنجەی هەندێک لە ئەندامەکانی کۆئەندامی هــــــەرس وەک شــــــــیرپەنجەی گەدە و کۆڵۆن هەروەها جـــــــــگەر. 12ـ هەبوونی خوێن لە پیسایدا و خوێن بــــــــــــەربوون لە کۆمەوە؛ نیشانەیەکی مەترسیدارە و نیشانەی ژێرپەنجــــەی کۆڵۆن. 13ـ هەڵئاوسان و هەستیاری و سوربوونەوە مەمـک لە ئافرەتاندا ؛ بوونی هەر گۆرانیکی نائاسایی لە مەمک دا پێویستە دەست بەجێ سەردانی پزیشک بکرێت. ڕەنگە نیشانەی شێرپەنجەی مەمک بێت. 14ـ ئازاری بە هێز و بێزارکەری گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بێت ئەوا نیشانەیە بۆ  شیرپەنجەی کـــــــــــــۆڵۆن. 15ـ بوونی خوێنبەربوون لەنێوان ســـــوڕی مانگانەدا لە ئافرەتاندا نیشانەیە بۆ ژیرپەنجەی منداڵدان ئەتوانرێ لە ڕێگەی سۆنەرەوە دیاری بکرێت.  16ـ گۆڕانکاری لە گۆی مەمک لە ئافرەتاندا وەک تەختبێت یان هەبوونی شلە لە گۆی مەمک ئەوا نیشانەی شێرپەنجەی مەمک . 17ـ بوونی گرێ لە ژێر پێست یان تـــــــــــــــووشبوون بە خوینبەربوون لە بەرکەوتنی ئاسایی یان چاکنەبـــوونەوەی برین نیشانەیە بۆ جۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجەی پێست کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنێ خاڵ و پەڵەی زۆر لەسەر پێست. 18ـ ئاوسانی و سوربوونەوەی و فوتێبوونی دەم وچاو بۆ ماوەیەکی زۆر ئاماژەیە بۆ ژێرپەنجەی سییەکان. 19ـ ئازاری زۆر لە بەشی خوارەوەی ڕاستی ناوجەی سک  لەش و پشت پەیوەستە بە ژێرپەنجەی جگەر . 20ـ گۆڕانی ڕەنگی نینۆکەکان ؛ هەبوونی هێڵ یان خاڵی ڕەش لە ژێر نینۆک یان ئاوسانی نینۆکەکان پیوەستە بە جۆرەکانی شێرپەنجە نموونە وەک ژێرپەنجەی جگەر . لەبیریشمان بێت نەخۆشی شێرپەنجە بە نەخۆشیە بێدەنگەکە ناسراوە .

|3763 جار خوێندراوەتەوە|
چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

ڤیدیۆ؛ قەڵەوترین پیاوی جیهان توانی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزێنێت

ڤیدیۆ؛ قەڵەوترین پیاوی جیهان توانی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزێنێت

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

شارێک لە ئیتاڵیا خانووەکانی بە یەك دۆلار دەفرۆشرێت

شارێک لە ئیتاڵیا خانووەکانی بە یەك دۆلار دەفرۆشرێت

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .