• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

هەندێک ڕێگا بۆ توندکردنەوەی ورگ پاش منداڵبوون

هەندێک ڕێگا بۆ توندکردنەوەی ورگ پاش منداڵبوون

خانمان بەگشتی لەدوای دووگیان و منداڵبوون کێشەی شلبوونەوە و کشانی ورگیان هەیە، چونکە تەواوی پێستەکە تووشی کشان دەبێت و خەمی ئەوە دەخۆن چۆن ئەو گرفتە چارەسەربکەن.

بێگومان دەکرێت چەند رێگایەک بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی وەک خانمێکی ئاسایی ورگ وەک پێش دووگیانی لێ بێتەوە:

بێگومان ئەگەر بە سروشتی مندالەکەت ببێت، دەتوانیت بە پشتێنی قوماشی تەندروست ورگ توند ببەستیت بۆ ماوەی هەفتەیەک لەسەری بەردەوام بیت، بەڵام ئەگەر بە نەشتەرگەری بوو دەبێت پاش 4 مانگ ئەو کارە بکەیت.

هەوڵبدە بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە ڕۆژانە لەگەڵ میوەیەکی زۆر بەتایبەت ئەو جۆرانەی ڤیتامینیان زۆرە، چونکە یارمەتی جەستە دەدات بەهێز بێتەوە و چالاک بێت و زووتر ورگ توند بێتەوە بە ئاسانی.

لەدوای منداڵبوون بێگومان ڕاهێنانی تایبەتی هەیە دەتوانیت لەڕێگای پرسی کەسانی شارەزاوە ڕێنمایی وەربگریت و لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت، بەڵام باشترە پاش یەکەم سووری مانگانەی دوای منداڵبوون ئەنجامی بدەیت، بەڵام ئەگەر بە نەشتەرگەری بوو دەبێت پرسی پزیشک بکەیت تا بزانیت لەکەیەوە ڕاهێنان بکەیت.

کرێم و زەیتی سروشتی هەیە کە دەبێتە هۆی یارمەتیدانی پێست بۆ توندبوونەوە، دەتوانیت بەکاریانبهێنیت و بەردەوام پێستی ورگتی پێ چەور بکەیت.

هەوڵبدە ورگ تیشکی خۆری بەرنەکەوێت، چونکە شێوازی زیاتر تێکدەدات هەتا ئەگەر پێستەکەش توند بۆوە دیمەنێکی جوانی نابێت.

دەتوانیت لەڕێگای ڕێنوێنی پسپۆڕانی جوانکاریەوە ورگ توند بکەیتەوە هەر وەک پێش منداڵبوون.

|922 جار خوێندراوەتەوە|