• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

بەگەڵای توو چارەسەری ئەم نەخۆشیانە بکە

بەگەڵای توو چارەسەری ئەم نەخۆشیانە بکە

رووەکێکی دێرین دەرکەوتوە کەچارەسەری چەندین گرفتی تەندروستی دەکات و چەندین سودی تەندروستی مەزنی ھەیە.  ئەم رووەکەش "توو"ە کەبەشە جیاوازەکانی چارەسەری گرفتەکانی شەکرە و وەرەم و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات. توو بەکاردێت بۆ چارەسەری گرفتی ماسولکەکان و قەبزی وھەوکردنی جومگەکان و بەرزە فشاری خوێن، کۆلیسترۆل، ئازاری گوێیەکان، ئازار و سەرگێژخواردن، و قژ رووتانەوە.  بەم جۆرە دەتوانیت کۆنترۆڵی رێژەی شەکر بکات و بەئاسانی نەخۆشی شەکرە چارەسەر بکات. توو ئەم پێکھاتانەی تێدایە:  پەکتین، ریشاڵ، کارۆتین، ڤیتامین سی ، شەکر، ریسین.  زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری سکچون، سەرئێشە، تا، کۆکە، ھەوکردن. ئەم رووەکە دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و دژی کۆلیسترۆڵی خراپە و رێگری دەکات لەگرفتەکانی نەخۆشی دڵ. توێژینەوەیەکی زانکۆی تەکساس دەریخستوە کەتووی سپی بەھۆی بوونی فینۆڵەوە دەتوانێ چارەسەری گرفتەکانی شانەی دڵ و شێرپەنجە بکات.  گرنگی ئەم رووەکە لە(بەر) و (گەڵا)کەیدایە، بۆیە بۆ توشبوانی شەکرە: ٢ گەڵای توو بھێنە بیکەرە ئاوی گەرمەوە و ٢٠ دەقیقە جێی بھێڵە، و بیخۆرەوە بەپێی پێویستی نەخۆشەکە. دەشتوانیت گەڵاکەی بەسەوزی یان بەوشککراوی بخۆیت. یان گەڵا سەوزەکەی بھاڕیت.  - 

|2517 جار خوێندراوەتەوە|