• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلامی ٥٧٠
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • وەستای کەباب
  • سەرتاشخانەیەک بۆ فرۆستن
  • FOR SALE
  • reklame180-44
  • ریکلام١٨٠ تازە
  • reklami amozhgari 2-6-2017

خۆشەویستی بۆ لادا، پیاوێک سەرقاڵی لادا کۆکردنەوەیە

خۆشەویستی بۆ لادا، پیاوێک سەرقاڵی لادا کۆکردنەوەیە

لەخۆشەویستی خۆی بۆ ئۆتۆمبێلی (لادا)ی دروستكراوی ڕوسیا، پیاوێكی خەڵكی بەریتانیا پێنج لادای هەیە و یەكێك لە لاداكانی تەنها بە 50 پاوەند كڕیوە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 2000 پاوەندی بۆ دەكات.

بەپێی هەواڵێكی بی بی سی، ئێد هوگز، تەمەن 45 ساڵ، ساڵی 1994 لادایەكی جۆری ڕیڤای تەنها بە 50 پاوەند كڕیوە و دواتر خۆی نۆژەنی كردووەتەوە و ئێستا ئەو بە ئۆتۆمبێلەكەی زۆر دڵخۆشە. 

لادای ڕیڤا، كە دروستكراوی ڕوسیایە و چواردەرگای هەیە و قەبارەی بزوێنەرەكەی بریتیە لە (1.5) و ئێستا هەزار ڕۆیشتووە و ئەوپەڕی خێراییەكەی دەگاتە 153 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا. 

Proud Lada Riva owner Ed Hughes
هەرچەندە ئەو جۆرە لادایە ئۆتۆمبێلێكی كۆنە و چیتر بەرهەمناهێنرێت و زۆرجار لەناو لیستەكانی یەكێك لە خراپترین ئۆتۆمبێلەكانی هەموو كاتێكدا دانراوە، بەڵام هەندێك پێیانوایە لەڕاستیدا ئەو ئۆتۆمبێلە لەگەڵ پێوەری گشتی ئۆتۆمبێلێكی پەسەندكراودا یەكدەگرێتەوە و ئەوەندە خواستی لەسەرە كە لەجیاتی ئەوەی سكراپ بكرێت نۆژەندەكرێتەوە.  

ئێستا بازاڕی تۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لەسەرانسەری جیهاندا بەردەوام لە بەهێزبوندایە، بەڵام بۆچی لادای ڕیڤا؟

 هوگز پێشتر بۆ گۆڤارێك بابەتی نووسیوە، ڕایگەیاندووە كە بۆماوەی چەند ساڵێك هیچ خواستێكی لەسەرنەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی باوكی لادایەكی هەبووە ئەویش حەزی بەو جۆرە ئۆتۆمبێلە كردووە و لە كۆتایی نەوەدەكانەوە دەستی كردووە بە كڕینی لادا.

هوگز ڕونیكردووەتەوە كە دوو هۆكاری سەرەكی هەیە بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی لادا لە شانشینی یەكگرتوو لەچەند ساڵی ڕابردوودا، یەكەم ئەوەیە نەوەیەكی نوێی خەڵكی ئەو وڵاتە كە تەمەنیان لە 20 بۆ 30 ساڵیدایە سیمای ئۆتۆمبێلەكانیان بەدڵە، چونكە شێوەیەكی دەگمەنی هەیە لەسەر شەقامەكان و ئێستا هەبوونی لادا بۆتە مۆدێل.  

لادا لەماوەی ساڵانی 1983 هەتا 1997 لە بەریتانیادا بەكارهاتووە. 

هۆكاری دووەمیش ئەوەیە ئۆتۆمبێلەكان ئێستا هەناردەی ڕووسیا و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەكرێنەوە. 

|1044 جار خوێندراوەتەوە|