• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

هه‌ڵوژه‌ى ترش باشترین خۆراكه‌ بۆ خانمان

هه‌ڵوژه‌ى ترش باشترین خۆراكه‌ بۆ خانمان
هه‌ڵوژه‌ى ترش یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌هاریه‌كان كه‌ خانمان زۆر حه‌زى پێ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى كه‌ توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ كه‌ باشترین خۆراكه‌ بۆ خانمان به‌هۆى ئه‌و پێكهاته‌ خۆراكیانه‌ى تێیدایه‌.
سوود و گرنگیه‌كانى هه‌ڵوژه‌ى ترش :-
• چالاككردنى گورچیله‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆر ئاوى تێدایه‌.
• هه‌ستى تێربوون خێرا ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆر ماده‌ى ڕیشاڵى تێدایه‌.
• ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى كێش ، چونكه‌ كالۆرى و چه‌ورى ده‌سوتێنێت.
• ڕێژه‌یه‌كى زۆر ڤیتامین سى تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش دانه‌به‌زێت.
• ئێسك به‌هێز ده‌كات و جومگه‌ ده‌پارێزێت.
• به‌پێ ى توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان سه‌لمێندراوه‌ ، كه‌ یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ جۆرى 2 ى نه‌خۆشى شه‌كره‌.
• قژ و نینۆك به‌هێز ده‌كات  ،چونكه‌ ئاسنى تێدایه‌.
• ڕێگرى ده‌كات له‌ كرژبوونى ماسولكه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆر پۆتاسیۆمى تێدایه‌
|1955 جار خوێندراوەتەوە|