• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-5
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • REKLAMI-180-3
  • REKLAMI-180
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلامی بەلگەکان
  • دوکان بۆ فرۆشتن
  • سەرتاسمان دەوێت
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • reklam180-1

چەناگەت چی لەبارەی تەندروستیتەوە دەڵێت؟

چەناگەت چی لەبارەی تەندروستیتەوە دەڵێت؟

چەناگەی ئێمە دەتوانێت هەندێک شتمان لەبارەی منداڵی خۆمانەوە پێبڵێت، ئەوەش بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک.

بەپێی هەواڵێکی سایتی برایت سایت، زاناکان لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە و تیایدا پشکنینیان کردووە بۆ نزیکەی 6600 هەرزەکار لەتەمەنی نێوان 12-17 ساڵ.

ئەنجامی توێژینەوەکەش بەم شێوەیە پۆلێن کراوە و خراوەتەڕوو:

چەناگەی دەرکەوتوو
ئەو خەڵکانەی چەناگەی خوارەوەیان دەرپەڕیوە دەتوانن شانازی بە ماسولکەی بەهێز و کەللەسەری بەهێزەوە بکەن، بەڵام ئەوان ڕەنگە رووبەڕووی قەڵەوی ببنەوە.
 
چەناگەی  خوار 
بەپێچەوانەشەوە چەناگەی خوار ئاماژەیەکە بۆ خراپی دروستبوونی ئێسکەپەیکەر، کەللەسەرێکی لاستیکی و نەبوونی خواست بۆ قەڵەوبوون، هاوکات ئەگەری تووشبوون بە ڕەنگ کوێری لەکاتی لەدایکبووندا، خاوەنی ئەو جۆرە چەناگەیە کێشیان کەمترە و چەناگەی تەواو خوار سیفەتێکی بۆ ماوەییە. 

شەویلگی ناهاوسەنگ 
شەویلگی ناهاوسەنگ سیفەتێکی بۆماوەیی نییە، بەڵکو سیفەتێکی پەیداکراوە، هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ فشاری سەر جەستە لەمنداڵیدا، بۆ نمونە نەبووتی پڕۆتین کاریگەریی کانزای قورس و قەڵەوی و جگەرەکێشان کە ڕەنگە کاربکاتەسەر خۆراک و کوالێتی چارەسەری پزیشکی. 

 ڕەنگە هەردوو چەناگەی قوپاو و دەرپەڕیوو بە چەناگەی ناڕێک لەقەڵەمبدرێن، بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە خواری لەچەناگەدا بە چاو نابینرێت، بەڵام دەتوانیت لەڕێگای ئەم نیشانانەوە بزانیت چەناگەت خوارە یاخود ڕێک:

- ئەگەر بەلای ڕاست یان چەپ  زیاتر خواردن بجویت.
- تۆ ددانەکانت بەکاردەهێنی بۆ تێکشکاندنی خۆراک نەک بۆ هاڕینی خۆراک.
- لەسەر هەندێک لە ددانەکان بەکتریای زیاتر کۆدەبنەوە. 
- هەندێکجار پوکەکانت خوێنیان لێدێت. 

چەناگەی  تەخت 
بەپێی لێکۆڵینەوەکە چەناگەی  تەخت ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی بەتەواوی سیفەتێکی بۆماوەییە و هۆکاری دەرەکی یان ژینگەیی کاریگەری نابێت، لەسەر چۆنێتی دروستبوونی ئەو جۆرە چەناگەیە. 

|884 جار خوێندراوەتەوە|