• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

دوو وێنە، نهێنی خۆشەویستی سەرۆکی فەرەنساو خانمەکەی ئاشکرادەکات

دوو وێنە، نهێنی خۆشەویستی سەرۆکی فەرەنساو خانمەکەی ئاشکرادەکات

زانکۆی "باری نانتێر" دوو وێنەی تافی لاوێتی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی نوێی فەرەنسا بڵاودەکاتەوە، ماکرۆن ئەوکات خوێندکاری بەشی فەلسەفەی ئەو زانکۆیە بووە.

لەو وێنەیەدا ماکرۆن تەمەنی 20 ساڵەو لە سەرەتاکانی تافی لاوێتیدایە، وەک وەسفکراوە کوڕێکی بەڕووخسار قۆز و شیک و سەرنجڕاکێش بووە، هەربۆیە خانمی یەکەمی ئێستای فەرەنسا کە ئەوکات مامۆستای بووە، کەوتووەتە داوی خۆشەویستی ماکرۆنی خوێندکار و دواتر پرۆسەکەیان بە هاوسەرگیری تەواو دەکەن.

ئەو زانکۆیە لە پەیجی فەرمی خۆیان نووسیویانە کە شانازی دەکەن تائێستا دوو سەرۆکی فەرەنسا دەرچووی زانکۆکەی ئەوانە لە بەشی فەلسەفە.
یەکێک لەو کۆمێنتانەی بۆی نووسراوە کچێکەو دەڵێت "ئێستا بۆم دەرکەوت بریگیت بۆ عاشقی ماکرۆن بووە، کوڕێکی قۆز بووەو منیش بوومایە دەبوومە هاوڕێی".

خانمی یه‌كه‌می فه‌ڕه‌نسا نه‌نكی حه‌وت منداڵه‌و 25 ساڵ له‌ ماکرۆنی سەرۆک به‌ ته‌مه‌نتره‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی خوێندكاری‌ خۆی بووه‌.

بریگیت ترۆگنی، ته‌مه‌ن 64 ساڵ، سه‌رده‌مانێك مامۆستای ئیمانۆیل ماكرۆنی ته‌مه‌ن 39 ساڵی مێردی بووه،‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فه‌ڕه‌نسادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

|1175 جار خوێندراوەتەوە|