• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

بەڵێنێک لەلایەن مایکرۆسۆفت سەبارەت بەشێرپەنجە

بەڵێنێک لەلایەن مایکرۆسۆفت سەبارەت بەشێرپەنجە

ماڵپەڕی "تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە کەوا کۆمپانیای گەورەی بواری تەکنەلۆژیا "مایکرۆسۆفت" بەڵێنی داوە لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا کێشەی شێرپەنجە نەهێڵێت.

 

 

ماڵپەڕەکە بڵاویکردۆتەوە کەوا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سوپایەکی بچوکی لە بایەلۆجیەکان و پرۆگرامسازان و ئەندازیاران دروست کردووە و ئەو سوپایە وەک کەلێنێکی پرۆگرامسازی سەیری شێرپەنجە دەکەن کە ناویان لێناوە "باغ".

ئەوەشی وتووە ئەو زانایانە کار لەسەر دروستکردنی کۆمپیوتەرێک دەکەن کە لە DNA دروست کراوەو دەتوانێت لەناو خانەکانی لەشی مرۆڤدا بژی، هەروەها هەست بە هەر کێشەیەک لەو خانەیەدا دەکات وەک شێرپەنجە، دواتر هەڵدەستێت بە کارپێکردنەوەی سیستمەکەو خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە هاوینی داهاتوودا هەڵدەستێت بە کردنەوەی یەکەم تاقیگە بۆ تاقیکردنەوەی ئەنجامەکان

|1004 جار خوێندراوەتەوە|