• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

نیشانەکانی کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا چین؟

نیشانەکانی کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا چین؟

ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ دروستبوون و بەھێز بوونی ئێسک و ماسولکەکان و سووتاندنی چەوری لە لەشدا و ڕۆژانە لەش پێویستی بە بڕێکی باشە لە پڕۆتین کە بەسوودە بۆ کارکردنی زۆرێک لە کۆ ئەندامەکانی لەش.


کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا دەبێتە ھۆی زوو ماندووبوون بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە وەرزش ئەنجام دەدەن ئەگەر ھاتوو ڕێژەی پڕۆتین لە لەشیان کەمبوو ئەوا دەبێتە ھۆی زوو ماندوو بوون و بێ ھێزی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی ووزە.


کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا دەبێتە ھۆی خەو زڕان بەھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە لەشدا و کەمبوونەوەی  ئەمینۆ ئەسید کە کار دەکاتە سەر خەو زڕاندن و تووشبوون بە دڵەڕاوکێ.


بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا و ھەوکردن و ناھاوسەنگی لە ھۆرمۆنەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی شەکری زۆرە و وا باشترە ئەم خواردنانە بخۆن کە ڕێژەیەکی باش لە پڕۆتین لە خۆ دەگرێت.

|907 جار خوێندراوەتەوە|