• krd travel
  • reklam 570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

ئەو مەترسیانەی رووبەرووی تەندروستی هاوڵاتیان دەبێتەوە لە بازاڕی ئۆنلایندا

ئەو مەترسیانەی رووبەرووی تەندروستی هاوڵاتیان دەبێتەوە لە بازاڕی ئۆنلایندا
لە ئێستادا و لە ناو تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەندین پەیجی جۆراوجۆر بەدیدەکرێت کە بە شێوەیەکی ئۆنلاین ریکلام دەکەن بۆ جۆرەها بابەت و درمان ، کە نازانرێت تا چەندە لە ژێر کۆنترۆڵدان وەناشزانرێت تاچەند شیاون بۆ بەکارهێنان ، بەڵام لێرەو لەوێ خەڵکی پەنا بۆ ئەم جۆرە بابەتانە دەبەن بەبێ ئەوەی هۆشیاریان هەبێت سەبارەت بە بەکارهێنانی وە شێوازی هاتنی و هەڵگرتنی لە شوێنی تەندروست لەم راپۆرتەدا باخچە رای بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی وەرگرتوە بۆ ئەوەی بزانێت رای ئەوان چیە سەبارەت بەم جۆرە ریکلامانەو  و بڵاو بوونەوەیان .

 لەسەر ئەم پرەسە لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنەکانی تەندروستی سلێمانی بە باخچەی راگەیاند: ئەوان بە شێوەیەکی گشتی دڵنیا نین  لەو جۆرە ریکلامانەی لە رێگەی پەیج و ئەکاونتەکانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەکرێت بە تایبەت ئەو شوێنانە کە نازانرێت لە چ جێیەک هەڵگیراون و لە ژێر چ پلەیەکی گەرمی شیاودا پارێزراون، کۆگاکانیان رێنمایەکانی تەندروستیان جێبەجێ کردوە؟ 
لەشکر حەمیدی باس لەوەش دەکات کە ئەوان گرفتی گەورەیان لەو جۆرە ریکلامە ئۆنلاینانەیە کە بۆ بابەتی تەندروست و خۆراکی دەکرێت ، هەربۆیە داوا لە هاوڵاتیان و بەکار‌هێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەکات تەنها پشت بە شتو مەکی خۆراکی ئەو شوێنانە ببەستن  کە شوێن و پێگەو کۆگاکانیان دیارە و لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە .



باخچە لەم بەدواداچونەدا رای کەسی یەکەمی تەندروستی پارێزگای سلیمانی وەردەگرێت؛
لەم بارەیەوە دکتۆر میران محمد عباس بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  رایگەیاند:
کە ئەستەمە بتوانرێت کۆنترۆڵی ئەم جۆرە ریکلامانە بکرێت بۆ بابەتی تەندروستی کە سەرچاوەکانیان دیار نیە  ، رایگەیاند کە ئەوان هەموو هەواڵێکی خۆیان خستۆتە گەر کە هاوڵاتیان هۆشیار بکەنەوە لەوەی دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە بابەتە ئۆنلاینیانە.   



لەسەر هەمان پرس باخچە لە پەیجی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەربارەی ئەوەی کە ئایا تا چەندە پەنا بۆ کڕینی ئەو جۆرە بابەتە تەندروستی و خۆراکیانە دەبەن بە بێ ئەوەی سەرچاوەکەی دیار بێت؟
لەوەڵامدا ئەوەدەڵێن کە ئەوان تانها پشت بە جۆرە دەرمانێک دەبەستن کە سەرچاوەیان روون بێت کە بزانن لە کوێ هاتوە و لە کوێ وەرگیراوە وە نوسیویشیانە ئەوان پشت بەو جۆرە شت و مەکە تەندروستیانە دەبەستن کە تاقیکراونەتەوە .
|1313 جار خوێندراوەتەوە|