• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam 180-4
  • سەرتاش بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • reklam180
  • ئای ستار

ئاگاداربە ، دووجار ئاو کوڵاندن ئەم مەترسیەی هەیە

ئاگاداربە ، دووجار ئاو کوڵاندن ئەم مەترسیەی هەیە
زۆربەی خانمان ئەو ھەڵەیەیان کردووە و چەند جارێک ھەمان ئاویان کوڵاندۆتەوە و ھیچ کات بەخەیاڵیاندا نەھاتووە ئەوە مەترسیدار بێت بۆ تەندرووستی.
 
شارەزایانی پزیشکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی دووبارە کوڵاندنی ئاوێک کە پێشتر کوڵاوە و ساردبۆتەوە، چونکە پێکھاتەی کیمیایی ئاوەکە دەگۆڕێت و دەشێت زیان بە تەندرووستی بگەیەنێت، ئەویش بریتییە لە درووستبوونی بڕێکی مەترسیدار لە ماددەی (ئارسینیک، نایترەیت، فلۆراید) و زۆربوونی ئەو ماددانەش لەجەستەدا زیانێکی زۆر بەتەندرووستی دەگەیەنێت، چونکە ئەو ماددانە ژەھرێکی تەواون.
 
ھاوکات ئارسینیک کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار دەبێت لەڕێژەیەکی زۆردا و ئەوەش کەسەکە ھەناسەگیران دەکات، ھەروەھا فلۆرایدیش یەکێکە لەو ماددانەی کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر مێشک و دەمار دەبێت، دەشێت ئەو جۆرە کەسانەی کە ئاوێکی لەوشێوەیە دەخۆنەوە تووشی بەردی گورچیلە ببن
|1373 جار خوێندراوەتەوە|