• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ئەم دوکانە بۆ فرۆستن
  • بۆ فرۆشتن
  • ریکلام١٨٩
  • ریکلام١٨٨
  • سەرتاشێکان دوێت
  • advert
  • barber need in birmingham
  • shop for sale urgent to go
  • سەرتاش
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • reklami amozhgari 2-6-2017

شێوازێکی نوێی دۆعاکردن

شێوازێکی نوێی دۆعاکردن
مانگی ڕەمەزان مانگی زیادکردنی عیبادەتەکان و ڕازیکردنی خودایە بە کردەوە باشەکان،بە پێی فەرموودەی پێغەمبەری خودا(د.خ) لەسەر بێت چەندین کات ھەیە لەم مانگەدا دوعا تێیدا ڕەتناکرێتەوە کە یەکێک لەوانە پێش کاتی رۆژوو شکاندنە.
 
 زۆرێکمان تا ئێستاش ھەر بەو شێوازە دوعا دەکەین کە باو باپیرانمان لەسەری ڕاھاتوون ،کە ڕەنگە زۆربەی دوعاکانمان بۆ خۆمان و کەسانی نزیکی خۆمان بێت.تۆ دەتوانیت بەم شێوازەی خوارەوە دوعاکانت رێک یخەیتەوە و تەنھا لە خەمی خۆتدا نەبیت. 

ئەی خودای خاوەن وبەدیهێنەر داوات لێدەکەین بەحەقی ناوەپیرۆزەکانت گیانی ڕەخنە لەخۆگرتنمان تێدا بەهێزبکە. ئەی پەروەردگار یارمەتیمان بدە نەفسمان پەروەردە بکەین و گەشەی پێبدەین ولە نەفسی ئەمارە ڕزگارمانببێ و بەرەرەو نەفسی لەوامە و موتمەئینە بچین. ئەی پەروەرینمان بەبەزەیی خۆت لە ئاگری دەمارگیری (تعصب) بمان پارێزی و بەگیانی لێبوردەیی تسامح بەهێزمان بکە. ئەی پەروەردگاری بێ هاوەڵ و هاوتا ڕزگارمانکە لە داخران جمودی عەقڵ و بەهرەمەندمانبکە بە کرانەوەی شەرعی و گیانی فێربون و عەوداڵ بونی زانستمان لاشیرین بفەرموو.
 
 
خودایە بمانپاریزە لە عەقڵیەت و سلوکی توندڕەوی و فێری میهرە بانی و خەڵک دۆستیمان بکە
خودایە هاوکاریمان بکە تاخۆمان لە هەموجۆرەکانی گەندەڵی دابڕنین و سەرکەوتومان بکە بۆ چاکسازی خۆمان و ماڵباتمان و کۆمەڵگاکەمان
خودایە یارمەتیمان بدە دادپەروربین لەتەک خۆمان و نزیک و دۆستەکانمان و هاوکارمان بە بتوانین دادپەروەری بکەینە بەهایەک ی باڵا لەکۆمەڵگاکەماندا .
 
 
خودایە فێرمان بکە ڕاستگۆبین لە گوفتارماندا ، بەوەفابین لە پەیمانماندا، دڵسۆزو جدی بین لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانماندا.
خودایە یارمەتیمان بدە کەسێکی بەزەوق ڕەفتار جوان بین لە لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلەکانماندا.
پەروەرینمان بمانکەرە دۆستی ژینگەی وڵاتەکەمان و وانەبین بەخەمساردیەوە هەڵسوکەوت بکەین لەگەڵ ژینگە و شوێنەگشتیەکانماندا ویارمەتیمان بدە نمونەی پاکژی و پاریزەری جوانیەکان بین
 
خودایە فێرمان بکە ئەناقەت و جوانی شتەکان مامامەڵە بکەین، بەچاکی ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان ئەنجامبدەین. خودایە دوربین لە خودگەرایی و گیانی خزمەتمان تێدابەهێزبکە و فێری بۆ خەڵک ژینمان بکە ، وامان لێبکە بەخزمەتی هاووڵاتیەکانمان دەرونمان ئاسودەبێت و ئارام گرو دامەزراومان بکە لەسەر خزمەت و بنیات نان و گیانی ئیجابی بونمان پێ بەخشە.
|1060 جار خوێندراوەتەوە|