• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

ئەم نەریتە باوە رووبەرووی مردنت دەکاتەوە

ئەم نەریتە باوە رووبەرووی مردنت دەکاتەوە
گومانی تێدا نیە کەچەندین ھەڵە دەکەین لەشێوازی ژیانماندا بەڵام ھەڵەیەکی باو ھەیە کەتوشی مەترسیەکی زۆرت دەکات.
 
شارەزایانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەن لەو نەریتە باوەی ھەندێ کەس دەیگرنە بەر و ناچنە تەوالێت لەکاتی پێویستدا و رایدەگەیەنن ئەمە توشی ئەگەری مردنیان دەکاتەوە.
 
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن نەچوونە تەوالێت توشی مەترسیت دەکات لەماسولکەکانی خوارەوە و دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی پیسایی لەرێکە و دەبێتە ھۆی توشبونت بەقەبزی بەردەوام و گرفتی ریخۆڵەکان، ئەگەر بێ چارەسەر بھێڵرێتەوە توشی گرفتی زیاترت دەکات لەریخۆڵەکاندا کەرەنگە بەنەشتەرگەریی پێویست بەچارەسەری ببێت.
 
لەوبارەیەوە کەناڵی (دیسکەڤەری نیوز) بڵاویکردەوە کەتەنیا جارێک رێگری لەچونە تەوالێت مەترسیدارە. 
 
لەوبارەیەوە (ئیمی شیرا تیتل) رایدەگەیەنێت کەنەچوونە تەوالێت توشی کەڵەکەبوونی پیسایی و ژەھر دەکات لەریخۆڵەکان و پێدانوسانی بەدیواری ریخۆڵەکان و قەبزی درێژخایەنت دەکات سەرباری ئاوسانی سک و ھەستکردن بەنائارامی و ئازاری زۆر.
|1247 جار خوێندراوەتەوە|