• reklam570
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ریکلام سەرتەک٣
  • SARTAK TRAVEL
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلام ئای ستار
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-5
  • REKLAMI-180-4
  • REKLAMI-180-2
  • REKLAMI-180-3
  • REKLAMI-180
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • ریکلامی بەلگەکان
  • دوکان بۆ فرۆشتن
  • سەرتاسمان دەوێت
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • reklam180-1

هاتنی شەوی قەدر پرۆزبێت

هاتنی شەوی قەدر پرۆزبێت

ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونكە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ كەسێك دەستی پێوە‌ بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی، بەرزیشی دەكاتەوە بۆ چڵەپۆپەی سەرفەرازی و مانەوەی هەتا هەتایی ئوممەتی ئیسلامیش كە شوێنكەوتووی سوننەتەكانی پێغەمبەركەیەتی صلى الله عليه وسلم شوێن پێ بە شوێن پێ، لەم شەوەدا ئاڵا هەڵ ناكات، و كەوان دانانێ، بەڵكو پێش بڕكێ دەكەن لە زیندو كردنەوەی بە بیر و باوەڕەوە لە گەڵ چاوەڕێ كردنی پاداشت لە لایەن خواوە.
ها بگرە برای موسوڵمان ئەمەش ئەو ئایەتە قورئانیانە و ئەو فەرموودانەی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم كە لێی وە دەیگێڕنەوە و دەربارەی ئەم شەوە هاتووە، ئەوەش بەم شێوەیە:
1ـ فەزڵی شەوی قەدر:
بەسە بۆ پایەی شەوی قەدر كە چاكترە لە هەزار مانگ، خوای بە توانا و پایە بەرز فەرموویەتی:: [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَ مَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيلَةُ القَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر: 1 ـ 5] .
وە تیایدا هەموو كردارێكی دانایانە جیا دەكرێتەوە: خوای پایە بەرز فەرموویەتی: [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] [الدخان: 3 ـ 6] .
2 ـ كاتی شەوی قەدر
ئەوەمان پێ گەیشتووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم كە ئەو شەوە شەوی بیست و یەك، و شەوی بیست سێ، و شەوی بیست و پێنج، و شەوی بیست و حەوت، و شەوی بیست و نۆ، وە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانه. (1)
ئیمامی (الشافعي) فەرموویەتی: ((ئەمە لە لای من وەكو ئەوەیە ـ خواش زاناترە ـ كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وەڵامی دەدایەوە بەو پێیەی كە پرسیاری لێ دەكرا لە سەر ئەو شەوە، پێیان دەفەرموو: ئایا بە دوایدا بگەرێین لە شەوی ئەوەدا، دەیفەرموو: بەدوایدا بگەرێن لە شەوی ئەوەدا)) (2).
ووتەی هەڵبژاردەش ئەوەیە كە له (10) دە شەوە تاكەكانی كۆتایی ڕەمەزاندا بێ، بەڵگەش لە سەر ئەمە فەرموودەی (عائشە) یە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ كە فەرموویەتی:: " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُجَاوِرُ في العَشْڕ الأَوَاخِڕ مِنْ رَمَضَان وَيَقُولُ: تَحَرَّوا (وفي روايةٍ: الْتَمِسُوا) لَيْلَةَ القَدْڕ في (الوتڕ مِن) العَشْڕ الأَوَاخِڕ مِنْ رَمَضَان " (3)
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە دە ڕۆژی كۆتایی ڕەمەزاندا لە مزگەوت دەمایەوە بۆ خوا پەرستی (الإعتكاف)، و دەیفەرموو: لە تاكەكان لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان دا بگەرێن بەدوای شەوی قەدر دا.
بەڵام ئەگەر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نەبوو با حەوتی كۆتایی لە دەست نەڕوات، لە بەر ئەو فەرموودیەی كە لە (ابن عمر) ەوە دەیگێڕنەوە كە فەرموویەتی:پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " التَمِسُوهَا في العَّشْڕ الأوَاخِڕ، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا يغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقي " (4)
واتە: بەدوایدا بگەرێن لە دە شەوی كۆتایی دا، ئەگەر یەكێكان لاواز بوو یان توانای نەبوو، با لە دەستی نەڕوات لەو حەوتەی كە ماون.
ئەمەش ئەو ووتەیەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕاڤە و تەفسیر دەكات كە فەرموویەتی:" أَرَى رُؤْيَاكُم قَدْ تَوَاطَأَتْ فَمَنْ كَانَ مُتَحَرِّيَهَا فَلْيَتَحَرِّهَا في السَّبْعِ الأَوَاخِڕ " (5).
واتە: وا ئەبینم خەونەكانتان پێكهاتوون ئەگەر هەر كەسێ ویستی بەدوایدا بگەرێت با لە حەوتی كۆتایدا بێ.
ئەوەش زانراوە لە سوننەتەوە كە زانینی ئەو شەوە هەڵگیراوە، چونكە خەڵكی دوو بەرەكێیان كرد لە سەر ئەو شەوە و بە هۆیەوە هەڵگیرا، لە (عبادة‌ بن الصامت) رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە شەوی قەدردا دەرچوو دوو پیاو لە موسوڵمانان دوو بەرەكێیان دەكرد لە سەر شەوی قەدر، فەرمووی: "إِنّي خَرَجْتُ لأُخْبِرَكُم بِلَيْلَةِ القَدْڕ فَتَلاحَى (6) فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ، وَعَسَى أَنْ يَكُونَ خَيْرَاً لَكُمْ، فَالْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالخَامِسَةِ (وفي روايةٍ: في السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ " (7).
واتە: من هاتم بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو شەوەتان پێ بدەم، بەڵام لە بەر ئەوەی فڵان و فڵان دووبەرەكێیان كرد، هەڵگیرا، هیوام وایە ئەو كارە خێر بێ بۆتان، جا بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم (وە لە ریوایەتێكی تردا: لە حەوت، و نۆ، و پێنج دا).
بیر خستنەوەیەك
هەندێك فەرموودەمان پێ گەشیتووە كە شەوی قەدر لە دە شەوی كۆتایدایە، وە هەندێكی تر كە لە تاكەكانی دەی كۆتاییە، یەكەمیان گشى یە و دووەمیان تایبەتە، و تایبەتیش پێش دەخرێ لە سەر گشتى، هەروەها هەندێك فەرموودە ئاماژە بەوە دەكەن كە لە حەوتەی كۆتایی بێ، ئەمەش تایبەتە بە نەتوانین و لاوازیەوە و ئیشكالیش نیە لە نێوانیاندا، لێرەدا فەرموودەكان یەك دەگرنەوە و دژ یەك نین، وە كۆ دەبنەوە و بڵاوە ناكەن.
پوختەی ووتەیش ئەوەیە كە موسوڵمان بەدوای شەوی قەدردا دەگەڕێت لە تەكاكانی دەی كۆتایی، شەوی بیست و یەك، و بیست و سێ، و بیست و پێنج، و بیست و حەوت، و بیست و نۆ، وە ئەگەر لاواز بوو یان توانای نەبوو ئەوا با لە تاكەكانی ئەو حەوتەی كە ماوە بە دوایدا بگەرێت: (شەوی بیست و پێنج، و بیست و حەوت، و بیست و نۆ)، خواش زاناترە.
3 ـ چۆن موسوڵمان بەدوای ئەم شەوەدا بگەرێت ؟
ئەم شەوە پیرۆزە هەر كەسێك لە دەستی بچێ، هەموو خێرێكی لە دەست چووە، كەسیش لە دەستی ناچێ جگە لە بێ بەش نەبێ، لە بەر ئەوە سوننەتە بۆ موسوڵمانی سور بوو لە سەر گوێرایەڵی خوای پەروەردگار، ئەم شەوە زیندوو بكاتەوە بە باوەڕەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی گەورەی خوای پەروەردگار، ئەگەر ئەوەی ئەنجام دا خوای پەروەردگار لەو تاوانانەی كردونیەتی خۆش دەبێ.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْڕ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ "(8).
واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پىَى هەبێ و چاوەڕىَی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
سوننەتیشە لەو شەوەدا پاڕانەوە زۆر بكرێت، چونكە لە دایكە (عائشە) وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: " ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێك شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ:اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي " (9). واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.
برام ـ خوای پەروەردگار بەرەكەتی خۆیت بەسەردا بڕێژێت و سەركەوتووت كات بۆ گوێرایەڵی خۆی ـ كە زانیت ئەم شەوە چ شەوێكی گەورەیە، كەوابوو دە شەوی كۆتایی هەستە و زیندووی بكەرەوە بە پەرستن و دوركەوتنەوە لە ئافرەتان، و فەرمان بكە بە خێزانەكەت بەو شتانە و پەرستنی زیاتر بكە لەم شەوەدا.
لە (عائشە)وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە، فەرموویەتی: "كَانَ النَّبيُّ d إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (10)،وأَحْيى لَيْلُهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ " (11).
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر دە شەوی كۆتای بهابتایە پشتی لێ دەبەست (واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەكانیدا) و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا.
هەروەها لە (عائشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْڕهَا " (12).
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
4 ـ نیشانەكانی ئەم شەوە
بزانە ئەی بەندەی گوێڕایەڵ ـ خوای پەروەردگار یارمەتێت بدات بەڕەحمی خۆی و پشتوانیشت بێ بەسەركەوتنی خۆی ـ كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەمەو بەیانی ئەم شەوەی بۆ وسف كردووین، بۆ ئەوەی موسوڵمان بزانێت ئەم شەوە چ شەوێكه (13)
لە (أُبَیّ بن كعب) ەوە رضي الله عنه دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " صَبِيحَةُ لَيْلَةِ القَدْڕ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا، كَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ " (14).
واتە: بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر هەڵدێت و تیشكی نیە، هەروەكو تەشتێك تا ئەو كاتەی بەرز دەبێتەوە.
وە لە (أبو هریرة‌) وە رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەموویەتی: باسی شەوی قەدرمان دەكرد لە لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: " أَيُّكُم يَذْكُرُ حِيْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ " (15).
واتە: كامەتان لە یادێتی كاتێ مانگ دەركەوت وەكو نیوەی قاپێك بوو.
وە لە (ابن عباس)ەوە ـ ڕەزای خوا لە خۆی و باوكی بێت ـ دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " لَيْلَةُ الْقَدْڕ سَمْحَةٌ، طَلِقَةٌ، لا حَارَّة، وَلا بَاڕدَة، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِيْحَتَهَا ضَعِيْفَةً حَمْرَاء " (16).
واتە: شەوی قەدر شەوێكی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سور دەبێ.
=============================
(1) والأقوال الواردة فيها مختلفةٌ و متغايرةٌ، و قد صَنَّف الإمام العراقيُّ رسالةٌ مفردةٌ سمَّاها: (شرح الصدر بذكر ليلة القدر) استوعب فيها كلام العلماء في المسألة، فلتنظر
(2) فيما نقله عنه البغوي في (شرح السنة): (6 / 388).
(3) أخرجهُ البخاري: (4/225) رقم: (2017) و (2019) و (2020)، ومسلم رقم: (1169).
(4) أخرجهُ البخاري: (4 / 221) رقم: (2015)، ومسلم رقم: (1165).
(5) انظر التعليق السابق.
(6)تلاحى: تخاصم، واتە: دوو بەرەكی كردن.
(7) أخرجهُ البخاري: (4 / 232) رقم: (2023) و (49).
(8) أخرجهُ البخاري: (4 / 217) رقم: (2014)، و مسلم رقم: (759).
(9) أخرجهُ الترمذي رقم: (3760)، وابن ماجه رقم: (3850) عن عائشة. وسندهُ صحيحٌ.وراجع لشرحه: (بغية الإنسان في وظائف رمضان) ص: (55 ـ 57) لابن رجب الحنبلي.
(10)واتە: دور ئەكەوتەوە لە ئافرەت بە مەبەستی خوا پەرستن، وە قۆڵی بۆ هەڵ دەكرد و بە دوایدا دەگەڕا.
(11)أخرجهُ البخاري: (4 / 233) رقم: (2024)، و مسلم رقم: (1174).
(12) أخرجهُ مسلم رقم: (1174).
(13) خەڵكی عەوام (نە شارەزا لە دین) زۆر نیشانەیان هەیە دەربارەی شەوی قەدر و هەمووشی خورافی و بیر و باوەڕی پوچەڵن، لەوانە: دارەكان سوجدە دەبەن، وە خانوەكان دەخەون (!) و... و... هتد.
منیش دەڵێم: لە كوردستانی خۆشمان هەندێ لەو خورافەت و بیر و باوەڕە پوچەڵانە لە لای خەڵكی عەوام باسی لێ وە دەكرێت، لەوانە: لەم شەوەدا ئەستێرە داناچۆڕێت و سەگەكان ناوەڕن و... و... هتد، كە هەمووی ووتەی پوچەڵ و بێ بەڵگەن و هیچ بنەوایەكیان نى یە لە ئایینی ئیسلامی پیرۆزدا.
(14)أخرجهُ مسلم رقم: (762).
(15) أخرجهُ مسلم رقم: (1170).
وە (شِقّ جَفْنَة): الشِقّ: واتە: نیو، الجَفْنە: واتە: قاپ، وە (القاضي عياض) دەفەرمووێ: (لەم فەرموودەیەدا ئاماژەكراوە بۆ ئەوەی كە لە كۆتای مانگدا ئاوا دەبێت، چونكە مانگ بەو شێوەیە نابێت لە كاتی دەركەوتنیدا جگە لە كۆتای مانگ نەبێت).
(16)أخرجهُ الطيالسي رقم: (349)، وابن خُزَيمة: (3/231)، والبزار: (1/486)، و سندهُ حَسَنٌ.
ئەم بابەتە لە كتێبی چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وەرگیراوە
=========================================
پاداشتى زیاتر لە هەشتا و سێ ساڵ پەرستن لە تەنها یەك شەودا
ن/هاوار عبدالله
بسم الله الرحمن الرحيم
موسڵمانى یەك خواپەرست زۆرێكمان لە هەوڵ و كۆششى بەردەوامداین بۆ بەدەستهێنانى بژێوى ژیانمان تا واى لێ هاتووە پەرستنەكانمان لە یادچووە لە كاتێكدا دڵنیانین لەوەى كە ئایە مردن دەرفەتمان ئەدات ئەو بڕە سامانە سەرف بكەین كە بەدەستمان هێناوە؟ بۆیە زۆرجار بۆ ئاوەدانكردنەوەى ماڵى دونیا خۆمان ماندوو ئەكەین و لەگەڵیا ماڵى قیامەتمان وێران ئەكەین لەكاتێكدا ئاوەدانكردنەوەى ماڵى قیامەتمان ئاسانە و ماندبونێكى زۆرى ناوێ بەڵام وێران كردنى پێوستى بە هەوڵێكى زۆر هەیە، ڕێگایەكى دوورمان گرتۆتە بەر بەمەبەستى گەشتن بە خۆشبەختى كەچى ڕێگاى خۆشبەختى زۆر ئاسانە و زۆریش نزیكە لێمانەوە.
لە دەرئەنجامى هەموو ئەو تاوانانەى ئەیكەین هێدنەى تر دڵەكانمان ڕەش ئەبێت لە كاتێكدا هەندێ پەرستن هۆكارن بۆ سڕینەوەى زۆرێك لە تاوانەكانمان بۆیە لێرەدا ئەپرسم: لەماوەى (11) مانگ و (20) شەودا هەمیشە خەوتن چیمان دەستكەوتووە ولەئەنجامى چى ؟ بێگومان لە دەست چوونى نوێژى بەیانى و ئەمیش لەئەنجامى ماندووبوونى ڕۆژ.
باشە لەماوەى (11) مانگ و (20) شەو دانیشتن بە دیار سەتەلایتەوە چیمان دەستكەوتووە ؟
بێگومان ئازاردانى چاوەكانمان و زیادكردنى تاوانەكانمان، ئەمە جگە لە شەونخونى و قسەكردن بەتەلەفۆن تا دەمەو بەیان و چەندین تاوانى تر ئەى لە ئەنجامى كاركردنى بەردەوام لە ماوەى (11) مانگ و (20) ڕۆژ چیمان دەستكەوتووە؟ هەندێ پارە و سامان كە زۆرجار بە ناشەرعى یان لەسەر حیسابى پەرستنەكانمان دەستمان ئەكەوێت.
بەداخەوە بازرگانى كردنى دونیا بۆ زیاد كردنى سامان و بژێوى ماڵ و منداڵ سەرقاڵى كردووین لەوەى كە هەوڵ و كۆششەكانمان بخەینەگەڕ بۆ ئەو ڕۆژەى خواى پەروەردگار لەبارەیەوە ئەفەرموێ: [ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلاَّ مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ] (الشعراء: 88 ـ 89)، واتە: ئەو ڕۆژە كە نە ماڵ و سامان سودى دەبێت نە مناڵ و كوڕان بەكەڵك دێن مەگەر كەسێك بە دڵێكى ساغەوە بێتە حوزورى خوا... زانایان لە پێناسەى (القلب السلیم) دا ئەڵێن: ئەو دڵەیە كە خاڵى بێت لە بیدعە و دامەزراو بێت لەسەر سوننەت.
لە دونیادا گرێبەستێك بكە بۆ ماوەى هەشتاو سێ ساڵ بازرگانى كردن، بۆچى و بۆ كێ ؟! بۆ زیاد كردنى سامان و سەرمایە و ئەو مناڵانەى كە ڕەنگە لە پاش مردنت لەو سامانەت هیچ خێرێكت بۆ نەكەن، لێرەدا پێت ئەڵێم وەرە بۆ ماوەى (10) شەو لەگەڵ پەروەردگارتا بازرگانیەك بكە قازانجى ئەو (10) شەوەیشت لە(83) ساڵ پەرستن زیاترە لە تەنها (10) شەودا، ئێستا كاتى ئەوە هاتووە تاقى كردنەوەیەكى تر بكەین بە تەنها دە شەو نەخەوتن تەعویزى یانزە مانگ و بیست شەو غەفڵەت بكەینەوە.
خواى پەروەردگار لەبەر سۆز و بەزەیى بەبەندەكانى تەنها دەشەوى كردۆتە هۆكار بۆ دەستكەوتنى پاداشتى هەشتاو سێ ساڵ پەرستن بەڵام چۆن؟ بە چ شێوەیەك دەشەو بتوانێ لە یانزە مانگ و بیست شەو گەورە تر بێـت ؟ بە دڵنیاییەوە لە تەرازوى شەرعدا ئەو دە شەوە نەك لە یانزە مانگ قورس تر و گەورە ترە بەڵكو لە هەشتاو سێ ساڵ گەورەترە بەواتایەكى تر پاداشتى هەشتا و سێ ساڵ پەرستن بە تەنها دە شەو پەرستن بەدەست ئەهێنیت، بڵێى ئەم دەشەوەى كە بەشێكن لە ساڵ چ جیاوازیەكیان لەگەڵ شەوەكانى تردا هەبێت؟ لێرەدا ئەمەوێ وەڵامى ئەم پرسیارە لەمرۆڤێكەوە نەبیستى بەڵكو وەڵامى پرسیارەكەت لە كتێبى خواى پەروەردگارەوە بیبیستى كە ئەفەرموێ: [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] (القدر: 1 ـ 5).
بەڵێ موسڵمانى بەڕێز: ئەو دەشەوەى باسمان كرد (شەوى قەدر) ە كە پاداشتى هەزار مانگى هەیە بۆیە ئەڵێم بەیەك شەو پەرستن چونكە دە شەوى كۆتایى ڕەمەزان بە پەرستن زیندوو بكەیتەوە دڵنیابە ئەو شەوە ئەدۆزیتەوە كە (ليلة‌ القدر) ى تیایە وە بۆیە ئەڵێم هەر دە شەوەكەى زیندوو بكەرەوە بۆ ئەوەى دڵت ئارام بگرێت كە لەشەوى قەدردا بەخەبەر بویت و پاداشتى هەزار مانگت دەست كەوتووە.
وە بۆ ئەوەى دڵنیابی لەگەورەیى ئەم دە شەوە ئەوا پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه " (متفق عليه)، واتە: هەركەسێك شەوى قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕى پێى هەبێ و چاوەڕوانى پاداشتى خوا بێت، ئەوا خوا لەتاوانەكانى پێشووى خۆش ئەبێت.
بزانە خواى پەروەردگار چەند بەسۆز و بەبەزەیى یە بەرامبەر بە بەندەكانى پاداشتى زیاتر لەهەشتاو سێ ساڵ لەیەك شەو پەرستن توخوا موسڵمانى بەڕێز ئەمە كارى پەروەردگارە بەرامبەرمان باشە ئێمە شەرم ناكەین لەكردەوەكانمان بەرامبەر پەروەردگارمان ؟ تەنانەت گەورەیى ئەم شەوە گەشتۆتە ڕادەیەك فریشتەكانیش داواى لێخۆش بوون بۆ موسڵمانان ئەكەن.
ئێمەى مرۆڤ كە بەردەوام لە تاوان داین لە جیاتى گریان پێ ئەكەنین لەكاتێكدا پێغەمبەرى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم خواى پەروەردگار لە تاوانەكانى داهاتوو و ڕابردووى خۆش بوبوو كەچى شەوى قەردى بە پەرەستن زیندوو ئەكردەوە هەروەك دایكە عائیشە سەبارەت بە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه، وأَحْيى لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ " (رواه البخاري ومسلم).
واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەكانیدا، و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا.
بەڕاستى شەرمەزارى یە بۆ ئێمەى مرۆڤ كە كاتێك میوانێكمان دێت تا نیوە شەو ناخەوین و لەگەڵیا غەیبەتى ئەم و ئەو دەكەین و تاوان دەكەین لەكاتێكدا لە شەوى قەدردا هەزاران فریشتە میوانمانن كەچى بێ گوێدانە ئەم میوانە بەڕێزانە خەوتن هەڵئەبژێرین.
حەسەنى بەسرى ـ ڕەزاى خواى لەسەر بێت ـ فەرموویەتى: نەمبینى شتێك لە عیبادەتدا وەكو شەو نوێژ بێت.
وە هەركاتێ شەدادى كوڕى ئەنەسیش بچوایەتە سەر جێگاى خەوتن لە شەودا، وەكو پاقلەیەك چۆن دەیكوڵێنى واى لێدەهات، دەیووت خوایە جەهەننەم نایەڵێ بخەوم، و هەڵئەسا بۆ شەو نوێژ كردن.
ئەمە حاڵى پێشین بووە كەچى ئێمە چركەیەك خەو نادەین بەهەموو دنیا بۆیە موسڵمانى بەڕێز چۆن شەوانیتر تا نیوەشەو بەدیار دووگۆڵى ودەمەتەقێى تەلیفۆنەوە شەو نخونیت دەكرد ئەوا هیچ نەبێت وەكو شەوانى تریش ئەم دەشەوە تاقى بكەرەوە بەڵام بەپەرەستنى پەروەردگار هیچ نەبێ لێخۆشبوونى پەروەردگارت دەس ئەكەوێ.
بۆیە ئاگەدار بە چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " أتاكم شهر رمضان شهر مبارك... وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم " (صحيح الجامع الصغير / 55).
واتە: ئەوا مانگى ڕەمەزانتان بەسەردا داهات، كە مانگێكى پیرۆز و بە بەرەكەتە،...، وە شەوێكى تێدایە خێر وچاكەى لە هەزار مانگ چاكترە، ئەو كەسەى لە خێر وچاكەكەى بێبەش بێت ئەوا بێبەش بووە.
ئەوەشمان لەبیر نەچێ فەزڵى ئەم دە شەوە زۆرگەورەیە لەوانەش:
1 ـ شەوێكە قورئانى تێدا نێردراوەتەوە خوارەوە [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ] .
2 ـ شەوێكى پیرۆز و موبارەكە [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] .
3 ـ خاڵى یە لە خراپە كارى و پڕە لەكارى چاكە [ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] .
4 ـ فریشتەكان دێنە خوارەوە بۆ سەر زەوى خێرو چاكە و لێخۆش بوون ئەهێنن [ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ]
.5 ـ تیایدا خواى پەورەدگار ئەجەل و ڕۆزى بەندەكانى ئەنوسێ [ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ] .
6 ـ پاداشتى پەرستن تیایدا لە هەزار مانگ زیاترە [ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ] .
7 ـ هۆكارە بۆ لێخۆشبوونى تاوانەكانى ڕابردوومان: " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْڕ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ " (رواه البخاري و مسلم)، واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێ ى هەبێ و چاوەڕێ ی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
8 ـ خواى پەروەردگار سورەتێكى لە فەزڵى ئەم شەوە ناردۆتە خوارەوە كە تا قیامەت ئەخوێنرێتەوە.
بۆیە لەم (10) شەوەى كۆتاى ڕەمەزانە با خوڕەوشتت وەكو خوڕەوشتى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بێت كە " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْڕهَا " (رواه مسلم). واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
بۆیە ئەى ئەو كەسەى منداڵت نابێ و پەنا ئەبەیتە بەر شێخ و جادوگەر !!! ئەى ئەو كەسەى نەخۆشیت و خۆڵى سەرقەبران ئەخۆیت !!! ئەى ئەو كەسەى هەژار و دەستكورتیت و داواى ڕۆزى لە مردوان ئەكەى !!! ئەى ئەو كەسەى كێشەیەك هەیە و بیرت چووە خوایەك لە ئاسمانە و لەكێشەكەى تۆ گەورە ترە !!! شەوى قەدر بە پەرستن زیندوو بكەنەوە چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " ينزل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا، فيقول: هل من سائل فأعطيه ؟ هل من مستغفر فأغفر له ؟ هل من تائب فأتوب عليه ؟ حتى يطلع الفجر " (رواه مسلم).
واتە: خواى پەروەردگار هەموو شەوێك دێتە ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك لایەق بێت بە گەورەیى و جەلالى خۆى ـ و دەفەرمووێت: ئایا داواكارێك هەیە پێی ببەخشم ؟ یان كەسێك هەیە داواى لێخۆشبوون بكات بۆ ئەوەى لێیخۆشبم ؟ یان كەسێك هەیە تۆبەبكات بۆ ئەوەى لێى ببورم ؟ ئەوەش تاكو سپیدە (فەجر یان گزنگ) دەردەكەوێت.
لە كۆتایدا ئەڵێم: ئەى موسڵمانى لە خواترس شوكرى خوا بكە كە ئەم ڕەمەزانە زیندووى ڕەنگە ڕەمەزانى داهاتو ژیانت بە جێهێشتبێت و كەسێك نەبێت لە جیاتیت تەنها دوو ڕكات نوێژ بكات ئەوجا پەنجەى پەشیمانى ئەگەزى هەر وەك خواى پەروەردگار سەبارەت بەو جۆرە كەمتەرخەمانە ئەفەرموێت: [ حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ] (المؤمنون: 99 ـ 100).
واتە: هەتا كاتێ مردن دێت بۆ هەر كامیان ئەوسا ئەڵێ: ئەى پەروەردگارم بمگێڕەوە (بۆ دونیا) بەڵكو كردەوەى چاك بكەم (لەبرى ئەوەى نەمكردوە) لەو تەمەنەى لەدەستم چوو، نەخێر بێگومان ئەمە تەنها قسەیەكە ئەو ئەیڵێ و لەپاش مرنیشیان لەژیانى بەرزەخى دا ئەژین تا ڕۆژێك زیندو ئەكرێنەوە.
(سبحان الله) ئەوانەى مژدەى بەهەشتیان پێدرا بوو دەگریان و بەگریانەوە شەوى قەردیان زیندوو ئەكردەوە، ئێمەش هێشتا نازانین ئەنجاممان بۆ كوێ یە كەچى یانزە مانگ و بیست شەو بۆ خۆمان ئەخەوین كەچى ناتوانین تەنها (10) شەو شەونخونى بكەین لە پێناو لێخۆشبوونى پەروەردگار بۆیە موسڵمانى بەڕێز تەنها پێت ئەڵێم بەر لەوەى مردن یەخەت بگرێت بە تەنها (10) شەو پەرستن گۆڕى تاریكت ڕووناك بكەرەوە و لێخۆشبوونى پەوەردگاریش بۆ خۆت بە دەست بهێنە.

|616 جار خوێندراوەتەوە|
فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

فەلسەفە و دانایی بڕوس لــی

شـــه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی #پڕۆسته‌یت ||

شـــه‌ش پڕوپاگه‌نده‌ ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی #پڕۆسته‌یت ||

چیرۆکی ئەم کچە کوردە چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک

چیرۆکی ئەم کچە کوردە چاوەکانت پڕ دەکات لە فرمێسک

کاتێک سڵاودەکەیت و تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، ئەم ٥ خالەت لەبیر بێت

کاتێک سڵاودەکەیت و تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت، ئەم ٥ خالەت لەبیر بێت

گەر هەستت بەم ٦ گۆڕانکاریە کرد لە خۆتدا، یەکسەر بەباوکت بڵێ ژنت بۆ بهێنێت

گەر هەستت بەم ٦ گۆڕانکاریە کرد لە خۆتدا، یەکسەر بەباوکت بڵێ ژنت بۆ بهێنێت

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

ئایفۆنێ بە بێ باتری کاردەکات

چۆن بزانیت ھاوسەرەکەت رقی لێتە

چۆن بزانیت ھاوسەرەکەت رقی لێتە

ئەم جۆرە کچانە با ژورەکەی ماڵی باوکیان نەدەنەوە، چونکە شوو بکەن زوو دەتۆرێن

ئەم جۆرە کچانە با ژورەکەی ماڵی باوکیان نەدەنەوە، چونکە شوو بکەن زوو دەتۆرێن

غەڵەتی کچم غەڵەتی، گەر ئەم ٥ خاڵە نەزانیت و بیر لە شوکردن بکەیتەوە

غەڵەتی کچم غەڵەتی، گەر ئەم ٥ خاڵە نەزانیت و بیر لە شوکردن بکەیتەوە

لە تەمەنی ٤٠ ساڵ نزیکبویتەتەوە؟ تەواو نابێت ئەم کارە بکەیت

لە تەمەنی ٤٠ ساڵ نزیکبویتەتەوە؟ تەواو نابێت ئەم کارە بکەیت

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

ئامۆژگارییه‌كى هه‌واڵگریی: ڕێگا به‌ منداڵه‌كانتان بده‌ن زیاتر كات به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌ن

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى زۆر له‌ فه‌یسبووك نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونییه‌

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەک بۆ یوتیوب زیاد دەکرێت

بەوێنە.. خزمەتگوزارییەک بۆ یوتیوب زیاد دەکرێت

دوایین دەرکەوتنی لۆکە زاھیر

دوایین دەرکەوتنی لۆکە زاھیر

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ

ھەموو رۆژێ کاڵەک بخۆ