• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

هاوکینگ داوایەکی سەیر ئاڕاستەی سەرکردەی وڵاتان دەکات

هاوکینگ داوایەکی سەیر ئاڕاستەی سەرکردەی وڵاتان دەکات

پرۆفیسۆر ستیڤین هاوکینگی گەورە زانای بواری فیزیاو گەردوونناسی رایگەیاند کە مرۆڤەکان پێویستە هەسارەیەکی نوێ بدۆزنەوە لە 200 بۆ 500 ساڵی داهاتوودا بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیان.

لە ڤیستیڤاڵی ستارمۆس بۆ زانست و هونەر هاوکینگ دووبارەی کردەوە کە مرۆڤایەتی لە بارێکی باشدا نییەو لەپێشتر و لە چەند بۆنەیەکی تردا ئاماژەی بەوە داوە.

هاوکینگ داوا لە سەرکردەی وڵاتان دەکات لە ساڵی 2020دا کەشتی و کەشتیەوان بنێرن بۆ سەر مانگ بۆ گەڕان لە بۆشایی ئاسماندا تابتوانن هەسارەیەکی تر بۆ ژیانی مرۆڤەکان بدۆزنەوە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆردا.

هەروەها وتی ئەوان پێویستە ئامانجیان بنیادنانی شوێنێک بێت لە 30 ساڵی داهاتوودا بۆ ئەوەی خەڵکی بنێرن بۆ سەر مەریخ لە 2025.

هاوگینگ تەئکیدیکردەوە "چوون بۆ بۆشایی ئاسمان بەتەواوەتی داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد زەوی لە چەندین ناوچەوە لە ژێر هەڕەشەدایەو هەڕەشەکان زۆر گەورەن. 

هاوکینگی زانای بواری فیزیا باس لەوەدەکات کارەساتیان بەسەر هەسارەکەیاندا هێناوە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر کەشوهەوای هەسارەکە کردووە.

پرۆفیسۆر هاوکینگ ئێستا کاردەکات لەگەڵ بلیۆنێرێکی روسی بەناوی یۆری مێلنەر لەسەر پرۆژەی  Breakthrough Starshot کە ئەم پرۆژەیەش بۆ ناردنی سەتەلایتێکە بۆ ئەلفا سینتاوری، نزیکترین کۆمەڵەی خۆر لە زەویەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا کاتی ئەوەیە کە لە  کۆمەڵەی خۆرەکەی خۆیان بگەڕێن. چونکە ئەو باوەڕی وایە ئەگەر مرۆڤ نەچێتە بۆشایی ئاسمان ئەوا داهاتوویەکی باشی نابێت".

|1428 جار خوێندراوەتەوە|