• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • REKLAMI-180-2

مەرج نییە هەموو شتێک دەربارەی وڵاتی چین بزانیت

مەرج نییە هەموو شتێک دەربارەی وڵاتی چین بزانیت

چین لەنێو لوتكەی ریزبەندی پێنج ناوچەی گەشتتیاریدایە لە جیهاندا، رۆژ لەدوای رۆژ گەشتیاری  زیاتر سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، بۆ کاری بازرگانی و هەم بۆ گەشتیاریی.

پێگەكانی ئینتەرنێت ئامۆژگاری و رێنمایی لە رادەبەری تیادایە سەبارەت بە چۆنیەتی گەیشتن بەو شوێنانە، بەڵام چەندین شت هەیە لە چین زۆر بەدەگمەن ناوی دەبرێت و باسدەكرێت، بۆیە بیرۆكەیەكی باشە كە ئاشنایان بین بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە سوپرایزی ناخۆش.

قەرەباڵغیەكی سەرنشینان لە وێستگەی شەمەندۆفێری (ژینگژووۆو) لەیەكەمین رۆژی "هەفتەی ئاڵتونی ".



• هەرگیز گەشت مەكە لەكاتی بۆنەو پشووە نیشتمانیەكانی چین، لەو وڵاتە پشووی فەرمی بوونی نییە، تەنها دەرفەت كە بتوانن گەشت بكەن بۆنە نیشتمانیەكانە، هەمووان لەیەككاتدا گەشتدەكەن، ئەوەش ئەزموونێكی خۆش نییە بۆ دڵ لاوازەكان.

• ناوچە گەشتیارەكان لەم كاتانەدا پڕدەبن لە گەشتیارو زۆر قەرەباڵغن، هیچ گەرەنتیەك نییە بۆ ئەوەی چێژ لە دیمەنەكان ببینیت لەنێو قەرەباڵغیەكاندا. باشترین شت ئەوەیە ئاگاداری ئەوەبیت كە رێکەوتی گەشتەكەت رێكەوتی هیچ پشو و بۆنەیەك نەبێت.

ژنە بازرگانێك لەشەمەندۆفێرێكی خێرای هێڵی بەیجین-شەنگەهای دانیشتووە .



• باشتروایە بلیتی شەمەندۆفێر لەچین لانیكەم پێش مانگێك بكڕیت، ئەگەرنا دەرفەتت نابێت سەردانی هیچ شوێنێك بكەیت، جیاوازی نێوان ریزی یەكەم و دووەم لەرووی نرخەوە گرنگ نییەو جیاوازی نییە، بەڵام جیاوازیەكە لە رووی پشوودانەوە زۆر گەورەیە بۆیە بلیتی ریزی یەكەمین زۆر بەخێرایی دەفرۆشرێت. ئەگەر دەتەوێت گەشت بۆ شوێنێك بكەیت، پەلە بكە ئەگینا دەبێت بۆ ماەی دوو كاتژمێر لەسەر زەوی شەمەندۆفێرەكە دابنیشیت.

• شتێكی گرنگی تر ئەوەیە، بەبێ نیشاندانی بلیت (پسوڵە) پاسپۆرتەكەت ناتوانیت بە شەمەندۆفێر گەشت بكەیت، دەبێت لەریزدا بووەستیت بۆ ئەوەی خێرا پشكنینت بۆ ئەنجامبدرێت .

وێنەكە شەمەندۆفێرێكی گەشتیاری لەنزیك شاری (گویلین).


*ئەگەر گەشت بە شەمەندۆفێری خەو بكەیت، تا دەگەیتە وێستگەی دابەزین، شوێنی نوستنەكەت ناگۆڕدرێت دوای ئەوەی لەلایەن سەرنشینێكی ترەوە بەكاردەهێنرێت.

سیستمی گواستنەوەی گشتی لە چین نایابە دەتوانیت بە پاس بۆ هەر جێگایەک و شوێنێك گەشت بكەیت، هەرچەندە پێویستە پارەی وردەت زۆر پێبێت. تەنها كێشە ئەوەیە پاس و میترۆكان زۆربەی جار زوو لەكاركردن دەوەستن لەشەواندا، لەشەنگەهای بۆ نموونە میترۆكان لە كاتژمێر 10:30 دەوەستن، بەڵام لەبیرت نەچێت هەمیشە تاكسی هەیەو بەنرخێكی هەرزانیشە.

• هیچ كەسێك لەچین بەخشش قبوڵ ناكات لە ناو تەكسی و چێشتخانەو هۆتێلەكان. تەنانەت ئەگەر زۆر حەز بەدانانی بەخشش بكەیت، سەركەوتوو نابیت پارەی زیاد دابنێت تەنانەت بە هەوڵی پێنجەم و شەشەمت.

• ئەگەر لەلایەن خەڵكی چینەوە بانگهێشت بكرێیت بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ یان ئێواران، زۆربەی جار پارەی نانخواردنەكە دەدەن. ئەوەش بەنسبەت تۆوە راستەو دەكرێت تۆ بانگهێشتەكە رێكبخەیت. پێشبینی ئەوە لەتۆ دەكەن كە تۆ پارەی ناخواردنەكە بدەیت ئەگەر بانگهێشتەكە لەلایەن تۆوە بوو. لەبەرئەوەی خەڵك لە چین لەكاتی رێكخراو و پلان بۆ دانراودا نان دەخۆن، دەرفەتی دۆزینەوەی شوێنێك بۆ ناخواردن لەدەرەوە كەمە .

• خۆت ئامادەبكە بۆ ئەوەی بەهیچ جۆرێك قسە بەئینگلیزی نەكەیت، پارەو كاتی خۆت مەكوژە بۆ بەفیڕۆدانی لە فەرهەنگی چینی. تائەوكاتەی بەجۆرێك ئاشنای تۆنی قسەكردنیان دەبیت. باشتر وایە چەند وشەیەك لەبەربكەیت دەربارەی بۆ نمونە خواردن هەروەها ئەپلیكەیشنێك كە بتوانیت وشەكان بۆ زمانی چینی وەربگێڕیت.

كافتریایەك لە ئینگۆ كە تیایدا رۆبۆت لەبری شاگردەكان خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن.
 
• فەیسبوك لەچین نییە هەروەها خزمەتگوزاریەكانی گوگڵ نییە، وەكو ئامێری گەڕان و جی مەیڵ و گوگڵ ماپ و یوتیوب، بەكارهێنەرانی ئەندرۆید كێشەی داونلۆدی ئەپڵیكەیشنیان هەیە . 

• هەموو ئوتێلەكان مافی ئەوەیان نییە كە میوانداری بیانیەكان بكەن .

• ئاوی گەرم لەهەموو شوێنێك دەستدەكەوێت لە وێستگەو فڕۆكەخانە و پاركەكان بۆیە ئەگەر تەرمۆزێكت پێبێت دەتوانیت چا لێبنێیت و خواردنی سادە ئامادەبكەیت .

• خەڵكی چین زۆر هاوڕێیانەو باشن، بەڵام ئەمە كێشەیە ئەگەر داوایان لێبكەیت شوێنێكت نیشان بدەن، كارەکە بۆ خۆت ئاسانتر بكەو نەخشەیەك لە مۆبایلەكەتدا داونلۆد بكە

|1250 جار خوێندراوەتەوە|